كشتوكاڵی قه‌ڵادزێ كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومی جووتیان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت

سەرچاوە، PNA:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی قه‌ڵادزێ به‌نیازه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومی جووتیاران،چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی بڕی سه‌وزه‌و میوه‌ی گواستراوه‌ بۆ عه‌لوه‌ی قه‌ڵادزی پێكبهێنن.

به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی پشده‌ر، سه‌رچڵ ئه‌حمه‌د بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: ماوه‌یه‌كه‌ جووتیارانی سنووری شارۆچكه‌ی پشده‌ر ده‌ستیان كردوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ گونده‌كانیانه‌وه‌ به‌ عه‌لوه‌ی قه‌ڵادزێ، بۆیه‌ به‌ نیازین له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا هه‌ڵسین به‌ پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی روپێوی به‌روبومه‌كانیان بكه‌ین و هاوكات ئه‌و بڕه‌یه‌ش دیاری بكه‌ین كه‌ رۆژانه‌ ده‌یهێنن بۆ عه‌لوه‌ی شارۆچكه‌كه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی پشده‌ر وتیشی: هه‌رچه‌ند ئێستا پاره‌كه‌مان بۆ نه‌هاتووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌مان پێڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ بۆ هه‌ر جووتیارێك 60% ی تێچوی كرێی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ له‌ گونده‌كه‌یه‌وه‌ بۆ عه‌لوه‌كه‌ خه‌رج بكه‌ین.

 

هه‌ڵوێست ناوده‌شتی

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه