کەمپینێکی پشتیوانی بۆ بێشکچی ڕاگەیەنرا

ماڵپەری قەڵادزێ:

بەهۆی داکۆکی کردن لە مافەکانی کورد، لەباکوری کوردستان، سزادانی دەڵەتی تورک، کەمپینێک بۆ پشتیوانی کردن لە نوسەر ئیسماعیل بێشکچی ڕاگەیەنرا، کە ئەمەش دەقەکەیەتی:

" ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ یەک:

كوردستانیانی‌ خۆشه‌ویست مرۆڤدۆستانی‌ هێژا...

پیاوه‌ ڕه‌نگ گه‌نمیه‌كه‌ی‌ توركیا كه‌ناوی‌ (ئیسماعیل بێشكچی)ه‌ سالاَنێكی‌ زۆر له‌پێناو كێشه‌ی‌ كورد و گه‌یشتن به‌مافه‌كانی‌ له‌زیندانه‌كانی‌ توركیادا ژیانی‌ به‌سه‌ربردووه‌ ئه‌و كه‌ڵه‌ پیاوه‌ كه‌ئێستا له‌توركیا ده‌ژیت زۆر خزمه‌تی‌ به‌گه‌لی‌ كورد كردووه‌ به‌لاَم تاهه‌نووكه‌ گه‌لی‌ كورد شتێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌كردووه‌ كه‌له‌ئاست ڕێز و گه‌وره‌یی هه‌ڵوێسته‌كانی‌ ئه‌و پیاوه‌دابێت بێشكچی‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ووشه‌ی‌ (گه‌ریلا) له‌لایه‌ن دادگایه‌كی‌ توركیه‌وه‌ سزادرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئێمه‌ وه‌كو كه‌مپینی‌ پشتگیری‌ كردن له‌بێشكچی‌ ده‌مانه‌وێت نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌و دۆسته‌ دڵسۆزه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد بكه‌ین كه‌به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر پشتگیری‌ كردنی‌ كورد و په‌یامێكیش بده‌ینه‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا كه‌ناتوانێت به‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ تۆزقاڵێك له‌هه‌ڵوێستی‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌ڕێزه‌ بگۆڕێت و ئه‌وه‌ش به‌توركیا ده‌ڵێین هه‌رهێرشێك بۆ سه‌ر بێشكچی‌ هێرشه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی‌ گه‌لی‌ كورد چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ خۆی‌ كردۆته‌ قوربانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌به‌رئه‌وه‌ گه‌لی‌ كوردیش ڕێز له‌هه‌ڵوێسته‌كانی‌ ئه‌م پیاوه‌ ده‌گرێت و له‌لاپه‌ڕه‌ زێڕینه‌كانی‌ مێژوو جێگا بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌ و ژیانی‌ ئه‌ویش له‌داهاتوودا ده‌كات به‌مه‌نهه‌نجی‌ خوێندن و هه‌روه‌ها ئه‌م نامه‌یه‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین كه‌كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ مه‌دالیایه‌كی‌ ڕێزلێنان به‌م پیاوه‌ببه‌خشن و په‌یكه‌رێكی‌ له‌بڕۆنز له‌ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ هه‌ولێر بۆ دروست بكرێت، و دواتریش نامه‌ كراوه‌كه‌ به‌زمانی‌ توركی‌ و ئینگلیزی‌ و كوردی‌ هاوپێچ له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی‌ ئێوه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌رفراوان بلاَوده‌كرێته‌وه‌ و ماوه‌ی‌ ناونوسینیش 10 ڕۆژه‌."

به‌ڕێزان ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر پشتگیری‌ له‌ئیسماعیل بێشكچی‌ ده‌كه‌ن بفه‌رموون ناوی‌ سیانی‌ خۆتان له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌تان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌:

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

كەمپینی‌ پشتگیری‌ له‌ئیسماعیل بێشكچی‌

یاخود په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌،

07501013022

07501093375

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه