دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ

ماڵپەری قەڵادزێ:

دوابەدوای ماوەیەکی درێژی ناکۆکی و توندوتیژییەکان، ئەمرۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە تەلاری پارلمانی کوردستان، لەسەر مێزی گفتوگۆ، لەبارەی کێشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانەوە دانوستانیان، کرد هەردوو لا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختیان لەوە کردەوە، تەنیا گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان دەکات، هەروەها ئۆپۆزسیۆن سەرەڕای چەندین خاڵی پێشنیار کراو، داوای ڕاگرتنی ڕاوەدونانی کردووە. لە کۆتاییدا بە ڕۆژنامەنوسیانیان ڕاگەیاند، کە چوارشەممەی داهاتوو، دانیشتنی دووەم ئەنجام دەدەن.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه