هەشت کەسی دیکە بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەسەد کوژران

ماڵپەری قەڵادزێ:

لە درێژەی خۆپێشاندانە یەک لەدوای یەکەکانی سوریا، ئەمرۆش هاوڵاتیانی زۆربەی شارەکانی سوریا ڕژانەوە سەرشەقام و دژی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد هوتافیان دەکێشا، لە ئەنجامی بەریەک کەوتینی خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ٨ کەس کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون. لەم نێوەندەشدا هەر یەکە لە سرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداریان دایە، حکومەتەکەی بەشار، کە یان چاکسازی بکات، یان دەسەڵات جێبهێڵێت.

شایەنی گوتنە، ڕۆژانە چەندان کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دگیرێن و بێسەرو شوێن دەکرێن.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه