ئیسماعیل عەبدوڵلا دەفڕێنرێت

ماڵپەری قەڵادزێ:

شەوی ڕابردوو، سەعات ١٢:١٠ دەقیقە، هاوڵاتی ئیسماعیل عەبدوڵلا، لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە دەفڕێنرێت و لە دەرەوەی شار ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت، دواتریش، لە جێگەیەکی دوورە دەست فڕیدەدەرێت، بە گوتەی خۆی نابراو خۆی گەیاندووەتە سەر شەقماێکی سەرەکی و لە ڕێگەی تەکسییەکەوە گەیشتووەتە نەخۆشخانە.

شایەنی باسە ئیسماعیل عەبدوڵلا، بێژەری سکۆی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی بووە.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه