هەوڵەکانی شەر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە

سەرچاوە: نەورۆز تیڤی

سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌ ئاشتیخوازییه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌ڤگه‌ره‌که‌ی، ده‌وڵه‌تی تورک پێداگیری له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌کات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چیای گابار له‌ نزیک شه‌رنه‌خ و هه‌رێمی 'دۆڵی کوتو' و 'دۆڵی پله‌موور' له‌ دێرسیم، له‌لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی ئه‌رته‌شی تورکه‌وه‌ بۆمباران کران.

له‌ ئامه‌دیش ئه‌مڕۆ دیسان جمووجۆڵی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کان ده‌ستی پێکرده‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ دوێنی شه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی کۆبرای ئه‌رته‌شی تورک زۆر ناوچه‌ی چیای گاباریان بۆمباران کردووه‌.

له‌دێرسیمیش دۆڵی پله‌موور، هه‌رێمی 'چه‌می ڕۆژ' و 'دۆڵی کوتو' بووه‌ ئامانجی هێرشی هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی ئه‌رته‌شی تورک.

هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندرا ماوه‌ی 4 ڕۆژه‌ که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی پایه‌گاکانی دێرسیم ده‌کرێت و له‌ سه‌ر ڕێگای پلوور بازگه‌کانی کۆنتڕۆڵ زیادیان کردووه‌.

 

له‌لایه‌کیتر، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئاماده‌وه‌ فڕیون، به‌ڵام تا ئیستا نازانرێت به‌ره‌و کام هه‌رێم ڕوشتوون.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه