یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران بەشداری دوو پێشانگای ئستەنبول دەکەن

ماڵپەری قەڵادزێ:

سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ دوو پێشانگای بازرگانی له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵی وڵاتی توركیا ده‌كه‌ن . له‌وباره‌یه‌وه‌ شێخ عه‌تامحه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكه‌ شانده‌كه‌ به‌ر له‌ به‌رێكه‌وتنی له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند:"شانده‌كه‌ پێكهاتوون 31 بازرگانی بواری هاورده‌ و هه‌نارده‌ له‌ كه‌رته‌ جیاجیاكاندا و له‌شاره‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌شداریان تێدا كردووه‌" .

شێخ عه‌تا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:"هه‌ردوو پێشانگاكه‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كرێته‌وه‌، یه‌كه‌م له‌ بواری دیكۆرات و دیزایین و ئه‌لكترۆنی و كه‌ل و په‌لی ناوماڵ و كاره‌بایی و دووه‌م له‌بواری جل و به‌رگی پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان و بریاره‌ چه‌ندین كۆمپانیای به‌ توانای توركی به‌شداری تیدا بكه‌ن " . جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:"پێشانگاكه‌ ماوه‌ی سێ‌ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا به‌شداربوان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كارگه‌ی بواره‌ جیاجیاكان بهێننه‌ هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو زیاتر په‌ره‌ به‌به‌رهه‌می ناوخۆیی بدرێت" .

راگه‌یاندنی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه