قه‌ڵادزێ‌؛ نارنجۆكێكی‌ ده‌ستی‌ فرێده‌درێته‌ ناو ماڵی‌ جێگری لێپرسراوی‌ مەڵبەندی یەكێتی

سەرچاوە، هاووڵاتی:

شەوی رابردوو لە شاری قەڵادزێ‌، نارنجۆكێكی‌ ده‌ستی‌ فرێده‌درێته‌ ناو ماڵی‌ محەمەدی وەستا عەلی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 24 راپەرینی یەكێتی نیشتیمان كوردستان، رووداوه‌كه‌ش هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ به‌دواوه‌ نه‌بوو.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی قەڵادزێ‌ به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند كاتژمێر (9) ی شەوی رابردوو ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ لەگەرەكی كارەبا نارنجۆكێكی دەستی فرێدراوەتە ناو ماڵی‌ جێگری لێپرسراوی‌ مەڵبەندی 24 راپەرینی یەكێتی‌و تیمەكانی ئاسایش دەست بەجێ‌ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.

وتیشی‌ “هەرچەندە هیچ زیانێكی ئەوتۆی نەبووە بەڵام ئێمە لێكۆڵینەوەی خۆمان دەكەین تاوەكو ئه‌نجامده‌ری‌ ئه‌و كاره‌ ئاشكراده‌كرێت”.

محەمەدی وەستا عەلی جێگری لێپرسراوی‌ مەڵبەندی 24 راپەرینی یەكێتی نیشتیمان كوردستان، ئاماده‌ نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوان بدات.

 

دانا رەزگەیی

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه