لە شار ورمێ نۆ کەس لە سێدارە دران

ماڵپەری قەڵادزێ:

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی، کەله‌ کەناڵی نەورۆز تیڤی بڵاو کرایەوە، لە شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 9 که‌س که‌ دوانیان ژنن، له‌ زیندانی مه‌رکه‌زی ئورمییه‌ به‌ تۆمه‌تی بازرگانیکردن به‌ ماده‌کانی هۆشبه‌ر له‌سێداره‌ دراون. حه‌وت له‌و 9 که‌سه‌ کورد و خه‌ڵکی شاری ئورمییه‌ن. دوو که‌سه‌که‌ی تر ئازه‌رین.  جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئێرانه‌وه‌ ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوانی دوێنێ به‌ 11که‌س ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی دوو که‌سه‌که‌ی تر ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. 
جێی ئاماژه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵی زاینییه‌وه‌ تا ئێستا 134 که‌س له‌ ئێران له‌سێداره‌ دراون که‌ له‌ناویاندا چه‌ندین چالاکی سیاسی کوردیش هه‌ن.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه