قەڵادزێ؛ بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکێکەوە، نەخۆشێک گیانی لە دەستدا

سەرچاوە، سبەی:

بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکێکەوە شەوی رابردو لە قەڵادزێ نەخۆشێک گیانی لە دەستدا و برینپێچێکی نەخۆشخانەکەیش رایدەگەیەنێت، دەبوایە ئەو شەوە دکتۆرەکە ئێشکگر بوایە، بەڵام چەندێک پەیوەندیمان پێوەکرد، وەڵامی نەبو.

سەعدون خدر، کە برینپێچە و شەوی رابردو لە نەخۆشخانەکە ئێشکگر بوە، بە (سبەی) راگەیاند: شەوی رابردو نەخۆشێک بە ناوی (ج،س،خ) بە هۆی نەخۆشی جگەر و گەدەوە هێندرایە نەخۆشخانەکەمان، بەڵام پاش چەند جارێک پەیوەندیکردن بە دکتۆری پسپۆڕەوە، وەڵامی نەداینەوە.

ناوبراو رونیکردەوە: رۆژی دواتر چەند جارێک پەیوەندیمان بەو دکتۆرەوە کردەوە هەر وەڵامی نەبو، بۆیە دواتر نەخۆشەکە گیانی لە دەستدا.

ئەو برینپێچە ئاشکراشیکرد: ئەو دکتۆرەی کە چەندجارک پەیوەندیمان پێوەکرد، دەبوایە دوێنێ شەو ئێشکگر بوایە، بەڵام ئامادەنەبو.

ئەوەشی خستەڕو: نەخۆشەکە بێ کەسە، ئەگەر کەسوکاریشی بوایە، بێگومان بەرپرسیارەتی دەکەوتە سەرشانی دکتۆرەکە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (سبەی) پەیوەندیکرد بە هێمن پیرۆت، لە بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بەڵام ناوبراو بێ ئاگایی خۆی لەو روداوە دەربڕی.

 

هۆشەنگ سەروچاوەیی

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه