یەک شەممە, 01 تەمموز 2012 00:12
سەرچاوە؛ ڕادیۆ ناوخۆ:
ئهندازارێكی كورد به‌ناوی (حسێن ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ) ناسراوه، به‌حسێن پشده‌ری، كه له‌كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندا له‌بواری دانانی كێڤڵو ئینتهرنێتو ته‌له‌فزیۆن بۆ ماڵان كارده‌كات، به‌هۆی تواناكانییه‌وه توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هۆڵەندا به‌ده‌ستبهێنێت.
حسێن پشده‌ری بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، لهكۆمپانیاكهیدا، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر كارده‌كات، له‌بواری دانانی كێڤڵو ئینتهرنێتو ته‌له‌فزیۆن بۆ ماڵان، كه پێیده‌وترێت (گڵاس فه‌یبه‌ر)، وتیشی:"پلهبهندیو هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ڕووی پلاندانو جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كرێت، كه له‌و بوارده‌دا كارده‌كه‌ن، له‌ئێستاشدا سێ پرۆژه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه له‌داهاتوودا ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پشده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رسێ پرۆژه‌كه‌ی نزیكه‌ی (45) هه‌زار ماڵ‌و بنكه لێی سودمه‌ندده‌بن، هاوكات بڕی تێچوونیشیان ده‌گاته نزیكه (50) ملیۆن دۆلار.
(حسێن ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ) له‌دایكبووی ساڵی (1971)هو, له‌ساڵی (1993) به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ته‌واوكردووه.
ماوه‌ی (14) ساڵه لههۆڵهندایهو سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌ندازیاری ڕێگه‌وبان كاریكردووه، له‌ئێستاشدا له‌بواری كڵاس فهیبهردا له‌و وڵاته‌دا كارده‌كات.
پشده‌ری ئاماده‌یی خۆی نیشاندا، ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت بێته‌وه له‌هه‌رێمدا كاربكات.