٦٣.١% بەشداربووان پێیان وایه‌ که‌ راستیى ململانێی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر ته‌نها ململانێیه‌که‌ له‌سه‌ر داهات و سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانە

ماڵپەری قەڵادزێ: لە ڕاپرسییەکدا، کە ڕێکخراوی پۆینتپۆینت بۆ راپرسى و لێکۆڵینه‌وه‌ ستراتیژییه‌کان سەبارەت بە بەردەوام بوونی قەیران ئامادەی کردووە،٦٣.١% بەشداربووان پێیان وایه‌ که‌ راستیى ململانێی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر ته‌نها ململانێیه‌که‌ له‌سه‌ر داهات و سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کان. ئەمانەو چەندین پرسی هەستیاری دیکە، کە ئاراستەی بەشداربووان کراوە، ئەمەش تەواوی ڕاپۆرتەکەیە، کە لەخوارەوە بڵاوکراوەتەوە:

 

" POiNT

رێکخراوى پۆینت بۆ راپرسى و لێکۆڵینه‌وه‌ ستراتیژییه‌کان

(p٠٠pss)

(NO. ٢٥)

بارزانی و مالیکى.. به‌رده‌وام بوونى قه‌یرانه‌که‌ له‌سه‌ر ئاگرێکى نا ئارام

(راپرسى)

(may – ٢٠١٢)

 

 

 

 

 

( ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ( (poopss٢٠٠٧@yahoo.com)

(٠٠٩٦٤) (٠٧٥٠٤٤٧٩٨٣٩) (٠٧٧٠١٦٢٩٨٨٨)

پێشه‌کى

تا ئێستا ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌ى که‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ پڕۆسه‌ى سیاسى عیراق ده‌کات به‌رده‌وامه‌، له‌م روانگه‌شه‌وه‌ پێمان باش بوو که‌ ئه‌م راپرسییه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تى راپرسییه‌که‌ى پێشووتر بیت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیکه‌وه‌ رووداوه‌کان بخوێنین که‌ به‌رده‌وامن له‌ رۆژى ده‌ستپێکردنى ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێک.

سه‌رۆک بارزانى هێشتا تووره‌یه‌ و هه‌روه‌ها رژده‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆى که‌ دژ به‌ دیکتاتۆرییه‌؛ هه‌روه‌ها مالکیش رژده‌ له‌سه‌ر تاوانبار کردنى بارزانى و سه‌رکردایه‌تى کورد گوایه‌ ئه‌وان دیکتاتۆرن و گوىَ له‌ به‌غداد نا گرن له‌ بڕیارى چاره‌نووسساز دا.

له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ خه‌ڵکانێک هه‌ن که‌ پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌موو هاوار و یه‌کتر تاوانبار کردن ته‌نها شه‌رێکى نهێنییه‌ له‌ پێناو کۆنتروڵ کردنى نه‌وت و سامانه‌کانى ولآت که‌ عیراق و کوردستان پێى ده‌وڵه‌مه‌ندن، دیسان خه‌ڵکانێکى دیکه‌ هه‌ن که‌ پێیان وایه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ شتێک نییه‌ جگه‌ له‌ شه‌رێک له‌ نێوان مالیکى که‌ لایه‌نگرى ئێرانه‌ و کورد که‌ تا ئه‌مڕۆش به‌ یه‌کێک له‌ هاوپه‌یمانه‌ به‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکییه‌کان له‌ عیراق دا ده‌ژمێردرێن.

له‌ نێوان ئه‌وان و ئه‌مانه‌ش دا خه‌ڵکانێکى دیکه‌ هه‌ن که‌ هێشتا گه‌شبینن و پێیان وایه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌ کۆتا دێت به‌لآم پاش رێککه‌وتنى هه‌موویان له‌سه‌ر دابه‌ش کردنى کێکى (سامانه‌کانى) عیراق که‌ له‌ کۆتایى دا به‌ چه‌قۆى واشنگتۆن ده‌بڕدرێت.

له‌م راپرسییه‌ دا که‌ هه‌وڵمان داوه‌ به‌ بىَ لایه‌نى و به‌ شێوه‌یه‌کى زانستى ئه‌نجامى بده‌ین، که‌ (١٠٠٠) هه‌زار که‌س له‌ هه‌موو ته‌مه‌نێک و چین و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ک (کورد، تورکمان، کلدوئاشوورى، عه‌ره‌ب و ئه‌وانى دیکه‌) و له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌ هه‌ر (٥) پارێزگاکانى (هه‌ولێر، سلێمانى، که‌رکووک، دهۆک و مووسل) به‌شدارییان تیایدا کردووه‌، هه‌وڵمان داوه‌ راى شه‌قامى کورستانى بخۆێنینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ که‌ به‌رده‌وام بوونى ده‌بێته‌ مایه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عیراق بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌که‌م که‌ به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێک (بریمر) نه‌خشاندبووى، وه‌کوو هه‌وڵێکى رژد له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بۆ تێگه‌یشتنى سروشتى ئه‌م رایه‌ و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى له‌ پشته‌وه‌ى ده‌وه‌ستن، دیسان وه‌کو هه‌وڵێک له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بۆ گه‌لآڵه‌ کردنى تێگه‌یشتنێکى ئاشکه‌را و رۆناک بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ که‌ سالآنێکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ لاوازه‌که‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دا ده‌کات.

 

 

ئه‌نجامه‌کان

 

٠١- ئایا پێت وایه‌ سه‌رۆک بارزانى راستى کرد کاتێک مالیکى به‌ دیکتاتۆر له‌ قه‌ڵه‌م دا؟

به‌ڵىَ: ٥٥.٢%

نه‌خێر: ١٣.٧%

نازانم: ٣١.١%

 

٠٢- ئایا پێت وایه‌ مالیکى راستى کرد کاتێک لایه‌نى کوردیى به‌ نا پابه‌ند به‌ راوێژ کردنى به‌غداد له‌ بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌کان دا له‌ قه‌ڵه‌م دا؟

به‌ڵىَ: ٦٣.١%

نه‌خێر: ١٨.٣%

نازانم: ١٨.٦%

 

٠٣- ئایا پاڵپشتى له‌ پێداگرتنى سه‌رۆک بارزانى له‌سه‌ر سزادانى مالیکى و هه‌وڵه‌کانى بۆ دامه‌زراندنى به‌ره‌یه‌کى عیراقیى بۆ لابردنى له‌سه‌ر کورسیى سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیرانى عیراق ده‌که‌ى؟

به‌ڵىَ: ٤٥.١%

نه‌خێر: ٤٢.٧%

نازانم: ١٢.٢%

 

٠٤- ئایا پێت وایه‌ که‌ راستیى ململانیىَ نێوان به‌غداد و هه‌ولێر ته‌نها ململانێیه‌که‌ له‌سه‌ر داهات و سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کان؟

به‌ڵىَ: ٦٣.١%

نه‌خێر: ١٩.٤%

نازانم: ١٧.٥%

 

٠٥- ئایا پێت وایه‌ که‌ راستیى ململانیىَ نێوان به‌غداد و هه‌ولێر ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ى ململانێیه‌که‌ نێوان واشنگتۆن و تاران دا؟

به‌ڵىَ: ٢٢.٣%

نه‌خێر: ٥٢.٦%

نازانم: ٢٥.١%

 

پوخته‌:

ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م راپرسییه‌ ئه‌وه‌یان ئاشکه‌را کرد که‌ زۆرینه‌ى شه‌قامى کوردستان پێیان وایه‌ که‌ سه‌رۆک بارزانى راستى کردووه‌ کاتێک مالیکى به‌ که‌سێکى دیکتاتۆر له‌ قه‌ڵه‌م دا، بۆیه‌ش (٥٥.٢%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه‌ پاڵپشتى خۆیان بۆ ئه‌م شیکردنه‌وه‌ى بارزانى نواند؛ که‌چى (٣١.١%)ى به‌شداربووان به‌ (نازانم) ولآمیان داوه‌، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کى به‌رزه‌، دیاره‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ نایانتوانیوه‌ ولآم بده‌نه‌وه‌ ئه‌و ته‌م و مژه‌یه‌ که‌ دیمه‌نى سیاسیى عیراقى داپۆشیوه‌، که‌ زۆرینه‌ى شه‌قامى عیراق و بگره‌ کوردستانیش ئاگایان له‌ دیتێڵز و نهێنییه‌کانى په‌یوه‌ندى نێوان به‌غداد و هه‌ولێر دا نییه‌!!.

ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م راپرسییه‌ ئه‌وه‌یان ئاشکه‌را کرد که‌ زۆرینه‌ى شه‌قامى کوردستان باوه‌ڕ به‌ مالکى ده‌که‌ن کاتێک لایه‌نى کوردیى به‌ نا پابه‌ند به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غداد کاتى وه‌رگرتنى بڕیاڕه‌ چاره‌نووسسازه‌کان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، بۆیه‌ش (٦٣.١%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه‌ پێیان وا بوو که‌ مالیکى راست ده‌کات له‌م خاڵه‌ دا، دیاره‌ شه‌قامى کوردستان له‌و باوه‌ڕه‌ دایه‌ که‌ کورد به‌ گشتى و به‌ تایبه‌تى بارزانى روڵى به‌غدادیان له‌ نه‌خشه‌کێشانى تابلوى سیاسى و ئابوورى کوردستان دا پشتگۆ خستووه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ هۆیه‌ گرنگه‌کانى تێکچوونى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردوو لایه‌ن دا.

دیاره‌ هه‌بوونى دوو بۆچوونى دژ به‌ یه‌ک و جیاواز له‌ نێو شه‌قامى کوردستان دا که‌ یه‌کمیان ده‌ڵێت بارزانى به‌غدادى پشتگۆىَ خستووه‌ و دووه‌میان ده‌ڵێت به‌غداد به‌ره‌و دیکتاتوریزم هه‌نگاو ده‌نێت، بۆته‌ هۆى دابه‌ش بوونى ئه‌م شه‌قامه‌ بۆ دوو گرووپ؛ که‌ یه‌کمیان پاڵپشتى له‌ هه‌وڵه‌کانى بارزانى ده‌کات بۆ لادانى مالیکى و دووه‌میان ئه‌مه‌ به‌ کارێکى باش نا زانیت، بۆیه‌ش (٤٥.١%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه‌ پاڵپشتى خۆیان بۆ هه‌وڵه‌کانى بارزانى بۆ دامه‌زراندنى به‌ره‌یه‌کى عیراقى دژ به‌ مالیکى و لادانى له‌ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق دووپات کردووه‌، که‌چى (٤٢.٧%)ى به‌شداربووان پاڵپشتیى له‌ هه‌وڵه‌کانى بارزانى ناکه‌ن.

ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م راپرسییه‌ ئه‌وه‌یان ئاشکه‌را کرد که‌ شه‌قامى کوردستان تا رادده‌یه‌کى به‌رز له‌و باوه‌ڕه‌ دایه‌ که‌ ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ ئارا دایه‌ ناکۆکییه‌کى سیاسى یاخود هزریى نییه‌، به‌ڵکو ناکۆکییه‌که‌ له‌سه‌ر ده‌ستهه‌لآت و سامانه‌کان، بۆیه‌ش (٦٣.١%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه‌ پێیان وابوو که‌ راستیى ئه‌م ململانێیه‌ى نێوان به‌غداد و هه‌ولێر ته‌نها ناکۆکى و ململانێیه‌که‌ له‌سه‌ر سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کان، دیاره‌ خاڵى هه‌ره‌ سه‌ره‌کیش له‌ نێو ئم ململانێیه‌ دا گرێبه‌سته‌کانى نه‌وته‌، بگره‌ هاتنى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى جیهانیش بۆ نێو ئه‌م قه‌یرانه‌ دا و هه‌ڕه‌شه‌کانى به‌غداد به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ى لیستى ره‌ش؛ ئه‌مانه‌ هه‌موویان وایان کرد که‌ شه‌قامى کوردستان بگاته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ راستیى ئه‌م ململانێیه‌ له‌ بازنه‌ى ته‌سکى ئابوورى ده‌رناچیت.

دیاره‌ هه‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش بوون زۆرینه‌ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه‌ به‌ره‌و ئه‌و باوه‌ڕه‌یان برد که‌ ئه‌م ململانێیه‌ په‌یوه‌ندییه‌کى نییه‌ به‌ ململانێى نێوان واشنگتۆن و تاران، بۆیه‌ش (٥٢.٦%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه‌ دژى بیرۆکه‌ى ئه‌وه‌ بوون گوایه‌ ئه‌مه‌ى که‌ ئێستا نێوان مالیکى و بارزانى رووده‌دات له‌ راستییه‌که‌ى دا جه‌نگێکى نهێنییه‌ له‌ نێوان واشنگتۆن و تاران دا، بۆیه‌ش بیرۆکه‌ى ئه‌وه‌ زاڵ ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌م ململانێیه‌ ته‌نها و ته‌نها ململانێیه‌که‌ له‌سه‌ر ملیاره‌کانى نه‌وت؛ که‌ گیرفه‌کانى به‌رپرسه‌کانى هه‌ردوو لایه‌ن پڕ ده‌کات؛ که‌چى زۆرینه‌ى عیراقییه‌کان له‌ ده‌ست برس و نه‌دارایى ده‌ناڵێنن.

www.pointnumber.com "

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه