شاعیران‌و نوسەرانی گەرمیان نیگەرانن

ماڵپەری قەڵادزێ:

لە بەرانبەر بانگهێشت نەکردنیان، کۆمەڵێک لە نوسەران‌و ڕووناکبیرانی گەرمیان ڕاگەیانراوێکەوە نیگەرانی خۆیان بەرانبەر یەکییەتی نوسەرانی کوردو وەزارەتی ڕۆشنبیری‌و لاوان‌و حکومەتی هەرێم دەکەن، ئەمەش دەقەکەیەتی:

"ئه‌مجاره‌یان حکومه‌ت و یه‌کێتى نووسه‌رانى کورد زۆڵمى خۆیان له‌ شاعیرانى گه‌رمیان کرد

پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سىَ رۆژ درێژه‌ى کێشا ، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێکه‌وتى ١٧/٥ (فیستیڤاڵى نه‌ته‌وه‌یى شیعرى کوردى ) که‌ یه‌کێتى نووسه‌رانى کورد و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به‌ چاودێرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سازیان کردبوو له‌ هه‌ولێر کۆتایى به‌ شیعر خوێندنه‌وه‌و پێشکه‌شکردنى لێکۆڵینه‌وه‌کانى هێنا .ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌لێک شاعیر و ئه‌دیب و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ى بوارى شیعروئه‌ده‌ب رۆشبیرانى ناوچه‌به‌رفراوانه‌که‌ى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر که‌ سنوورى (که‌لار و کفرى و ده‌ربه‌ندیخان و خانه‌قین و خورماتوو و مه‌نده‌لى و جه‌له‌ولا) و چه‌ند شوێنێکى تریش وێراى گله‌یى و ره‌خنه‌ى توندو تووره‌یمان ،به‌نیگه‌رانییه‌کى زۆرمانه‌وه‌ له‌م هه‌ڵوێسته‌ى یه‌کێتى نووسه‌ران و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و خودى به‌رێز سه‌رۆکى حکومه‌تیش ده‌روانین و ئه‌مه‌ش جارى یه‌که‌م و دوایین جاریش نابێت پانتاییه‌کى گه‌وره‌وفراوانى وه‌ک گه‌رمیانى قوربانى خاوه‌ن ده‌یان شاعیرو نووسه‌رى به‌ ئه‌زموون وگه‌رمه‌سێرى قه‌ڵه‌مه‌ بوێره‌کان و وولاَتى شه‌هیدستان له‌بیر ده‌کرێت .به‌شدارى پێنه‌کردنمان بان به‌ کوردییه‌ په‌تییه‌که‌ داوه‌ت نه‌کردن و حیساب بۆ نه‌کردنمان نه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌ى شیعرولێکۆڵنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت وه‌ک میوانیش ئێمه‌ له‌وسۆنگه‌یه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى خۆمان بۆ سازده‌رانى ئه‌و دیدارو فیستیڤاڵه‌ هه‌یه‌ . یان ئێمه‌ به‌شێک نین له‌ نه‌ته‌وه‌ یان شاعیرى شیاوى به‌و فیستیڤاڵه‌مان تیا هه‌ڵنه‌که‌وتووه‌ یان ئه‌وه‌تانىَ نه‌ته‌وه‌نین..!!!!!.

به‌رێزان .. به‌ریشى کامتان ره‌وایه‌ له‌ ماوه‌ى سىَ رۆژدا که‌ کۆى به‌شداربووانى بابه‌ت پێشکه‌شکه‌ر ى کورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌که‌ى کوردستان و نووسه‌رانى هه‌نده‌رانیش نزیکه‌ى (٩٣ ) به‌رێزى ژن و پیاوبێت و ( ١٥٠ ) شاعیریش وه‌ک میوان و پیاوانه‌ نووسه‌رانى هه‌ولێروسلێمانى و دهۆک و که‌رکوک برا به‌شێکى بێویژدانه‌نه‌ى به‌م جۆره‌ى بکه‌ن :

سلێمانى ( ناوه‌ندى شار ١١که‌س +٩ که‌س له‌ قه‌زاکانى )

هه‌ولێر ( ناوه‌ندى شار ١٩که‌س +١که‌س له‌ شه‌قلاَوه‌که‌ى )

دهۆک (١١ که‌س )

که‌رکوک (٧که‌س )

گه‌رمیان وگرمه‌سێر ..ئێوه‌خۆش

کوردستانیانى به‌رێز ..

له‌ نزیکه‌وه‌ یه‌کترناسینى نووسه‌رانى کوردى کڵۆڵ و هه‌میشه‌ به‌شمه‌ینه‌ت و گۆرینه‌وه‌ى بیروراو توند و سفت کردنى تان و پۆى نه‌ته‌وه‌یى و له‌یه‌کتر پێگه‌یشتن و گردبوونه‌یان له‌م جۆره‌ بۆنانه‌دا هه‌لێکى زێرینه‌و پێویسته‌ دوور له‌ گیانى ناوچه‌گه‌رێتى و په‌یوه‌ندییه‌ شه‌خسییه‌کانه‌وه‌ بێت و به‌رژه‌وه‌ندى بالاَى نه‌ته‌وه‌و یه‌کریزى قه‌ڵه‌م و جۆشدانى ووشه‌ى ئاگریندا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلان و هه‌ره‌شه‌و مه‌زڵومیه‌ته‌ى تا ئێستاش مه‌ترسین بۆ سه‌ر خاکى پیرۆزى کوردستان هه‌وڵى یه‌کخستنیان بدرێت و به‌ شێکى به‌رفراوانى کوردستانێکتان له‌بیر نه‌کردبایه‌ که‌ به‌ ژماره‌ى دانیشتووانیش بووایه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى پارێزگایه‌ک ده‌بێت که‌ خاوه‌ن زانکۆو چه‌ندیش کۆلێژ و په‌یمانگاو مامۆستاى خاوه‌ن دکتۆراو ماسته‌رى تیایه‌ .

گه‌ر مه‌به‌ستیش له‌ به‌شدارکردنى شاعیرى گه‌وره‌و براى به‌رێزمان ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ) ه‌ ..ئه‌و خۆشه‌ویستى گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌کانه‌ به‌لاَم په‌نجا ساڵه‌ ئه‌و گه‌رمیان وکفرى زێدى جێهبَشتووه‌و داوه‌تکردنى دوو براده‌ریشمان وه‌ک میوانێکى گوێگر به‌ ته‌کلیفى به‌رپرسێکى گه‌رمیانى بووه‌ له‌و لیژنه‌ به‌رێزه‌ى سه‌رپه‌رشتیکارو خاوه‌ن ماڵ . بایکۆتکردنى ئه‌و نه‌هاتنه‌شیان به‌ هه‌ڵوێست زانى .

لێره‌دا به‌ پێویستى ده‌زانین که‌ له‌ یه‌کێتى نووسه‌رانى کورد و وه‌زاره‌تى رۆشبیرى بپرسین کىَ به‌رپرسه‌ له‌و که‌مته‌رخه‌مى و فه‌رامۆشکردنه‌مان یان ده‌ستێ هه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌دا کوردستاندا یارى به‌ هه‌ست و پیرۆزییه‌کانمان بکات و کوردستان ته‌نها به‌و شوێنانه‌ بزانێت و که‌سێکیش جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بێت فزه‌ى له‌ ئاستدا بکات .

 

کۆمه‌ڵێک شاعیرو لێکۆڵه‌وه‌وه‌و نووسه‌رو رۆشنبیرانى گه‌رمیان

١٧/٥/٢٠١٢ "

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه