پشدەر؛ ڕووداوێکی هاتووچۆ ٢ قوربانی لێدەکەوێتەوە

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

ڕۆژی هەینی بەرواری ٤/١٩ لە سەر ڕێگای قەڵادزی-شیوەڕەز لە نزیك گوندی سەید ئەحمەدان لە کاتی گەڕانەوەیان لە سەیرانگای جوللانان، ماتۆڕ سکیلێك لە بەر پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و بە هۆی تیژ ڕەویەوە لە ڕێڕەوی خۆی لادەدات و دوو مێرد منداڵ بە سەختی بریندار دەبن، کە تەمەنیان لە ١٦ بۆ ١٩ ساڵان دان، لەدوای ڕووداوەکە، دەست بەجێ لە لایەن گەشتیارانی ئەو ناو چەیە هەر دوو بریندارەکە گەیاندرانە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە مەبەستی چارەسەر کردن.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه