سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان پێشوازی لە بالیۆزی ژاپۆن کرد

ماڵپەری قەڵادزێ:

پاشنیوه‌رۆى ئه‌مروۆ شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى کرد له‌ سوسومو هاسیغاوا بالیۆزی ژاپۆن لە عێراقى فیدراڵ .

له‌ دانیشتنێکدا له‌ شارى سلێمانى که‌ شێخ عه‌تا محه‌مه‌د جێگرى سه‌روَکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، تیشکیان خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌کانى نێوان هه‌ردوولا و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌روازه‌یه‌که‌ بوَ کرانه‌وه‌ى ئابوورى به‌رووى عێراقدا.

شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌روَکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان له‌وکوَبونه‌ویه‌دا ئاماژه‌ى به‌ چالاکیه‌کانى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان کرد له‌رووى گه‌شته‌کان و به‌شداریکردنى کاراى هاورده‌کاران له‌ کوَنفرانسه‌کانى ولاَتانى ئاسیایى و ئه‌وروپى و ئه‌مریکى و ولاَته‌ عه‌ره‌بیه‌کاندا.

هاوکات تیشکى خسته‌ سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى کوردستان له‌رووى کوالێتى و پشکنینى کالاَکانه‌وه‌ و وتیشى:" له‌ ١٥ ى ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌رێگه‌ى کوَنتروَلى جوَرى و کوَمپانیاى (ئێس جى ئێس)ى سویسرى پشکنین بوَ کالاَکان ده‌کرێت".

دواتر سوسومو هاسیغاوا بالیوَزىژاپوَن له‌ عێراقى فیدراڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا:" هه‌رێمى کوردستان له‌ ئێستادا گرنگى به‌ بوارى ئابوورى ده‌دات و هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌شه‌ به‌وبواره‌ بده‌ن، هیوادارین په‌یوه‌ندیه‌کانیانى کوردستان و یابانیش بکرێته‌ پروَگرامى کارى بازرگانى".

هاوکات سوسومو هاسیغاوا بالیوَزى ژاپوَن له‌ عێراقى فیدراڵ داواى له‌یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان کرد هه‌ربوه‌ک چوَن به‌شدارى له‌ پێشانگا و کوَنفرانسه‌ئابووریه‌ جیهانیه‌کان ده‌که‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شدارى له‌ پێشانگا و کوَنفرانسه‌ ئابووریه‌کانى ژاپوَنیشدا بکه‌ن، به‌ڵێنیشیدا ئاسانکارى ته‌واو بوَ ئه‌ندامانى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان بکات بوَ پێدانى ڤیزا.

له‌ کوَتایى دانیشتنه‌که‌شدا شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌روَکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان لوَگوَى رێکخراوه‌که‌ى پێشکه‌ش به‌ باڵیوَزى یابان له‌ عێراقى فیدراڵ کرد .

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه