لە ڕۆژی پاراستنی ژینگەدا هەڵمەتی نەمام ناشتن بە ڕێوە چوو

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

لە ڕۆژی پاراستنی ژینگە ٤/١٦ لە شاری قەڵادزێ هەڵمەتێکی فراوانی نەمام ناشتن لە گردی حوسنی و ناو شاری قەڵادزێ بە هەماهەنگی هەموو دامودەزگا حکومیەکان بەڕێوە چوو و تیایدا ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی شارەوانی قەڵادزی بەشدار بوون.

لە لایەکی تریشەوە کۆمەڵەی خوێندکاران لقی قەڵادزی بە بڕی ٦٠٠ نەمام بەشدارییان لەم یادەدا کرد بۆ سەوز کردنی کوردستان و پاراستنی ژینگەی شاری قەڵادزێ.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه