سەرپەرشتی ئیدارەی ڕاپەڕین چەند پڕۆژەیەکی بەسەرکردەوە

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ دەڤەری پشدەر سەرپەرشتی ئیدارەی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمەقامی قەڵادزێ و عادل عبداللە و بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسێوە چەند پڕۆژەیەکیان بەسەر کردەوە، لە وانە پردی وەیسە، کە پشدەر و شارباژێڕ بە یەکەوە دەبەستێتەوە، پڕۆژەی قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی ناحیەی ئیسێوە و کۆڵاناکانی، هەر لەم سەردانەدا سەرپەرشتی ئیدارەی ڕاپەڕین بەشداری کرد لە ڕۆژی گەناو کە ئەمە ڕۆژێکە دانیشتوانی گوندی گەناو هەموو ساڵێك یادی دەکەنەوە.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه