پرۆتۆکۆڵێک لە نێوان هەرێم و تورکیادا واژۆکرا

ماڵپەری قەڵادزێ:

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ هۆڵی ئوتێل دیڤان له‌ شاری هه‌ولێر پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی ئه‌نادۆڵی توركیا واژۆكرا .

ئه‌و پرۆتۆكۆله‌ له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی زیاتر له‌ 45 هاورده‌ و هه‌نارده‌كاری كوردستان و توركیا و به‌ئاماده‌بونی سایر ئه‌ربیل راوێژكاری بازرگانی كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌حمه‌د قاره‌مان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی ئه‌نادۆڵی توركیا واژۆكرا .

شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند:"ئه‌م پرۆتۆًكۆله‌ ده‌بێته‌ پردێكی تری په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نادۆڵی توركیا كه‌ ببێته‌ چاودێرێك له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ و گرێبه‌سته‌ بازرگانیه‌كانی نێوان بازرگانانی هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا" .

هاوكات ئه‌حمه‌د قاره‌مان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی ئه‌نادۆڵی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا :" گه‌شبینه‌ به‌و پرۆتۆكۆله‌ و كاره‌ ئابووریه‌كانی داهاتووی نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌دڵسۆزیه‌وه‌ به‌دواداچون له‌سه‌ر پرۆژه‌ و كاره‌ بازرگانیه‌كان بكه‌ین تاوه‌كو جێده‌ستمان دیاربێت له‌ هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی له‌ كوردستاندا" .

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه