لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پشدەر سێ کەس بریندار بوون

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٢/٤/٦ کات ژمێر ٤ی ئێوارە لەسەر ڕێگای سەرەکی قەڵادزێ_ ڕانیە لە ناحیەی سەنگەسەر دوو ئۆتۆمبیل بە یەکیان داداو لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی بریندار بوون،

سەرچاوەیەك نزیك لە شوێنی ڕووداوەکە پێی ڕاگەیاندین، کە پێكدادانەکە لە نزیك بەنزینخانەی ناحییەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری "توێتا ئەڤەلۆن"و"داهاتسۆ"وە ڕوویداوە و هۆکاری ڕووداوەکەش بە هۆی خێرایەوە بووە.

سەرچاوەکە گوتیشی دەست بەجێ لە لایەن پۆلیسی هاتووچۆی ناحییەکەوە هێڵکاری شوێنی ڕوداوە کراوەو ئیجرائاتی یاساییان کردووە.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه