بەھۆی نەمانی وەستێنەرەکەیەوە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن توشی ڕووداو دەبێت

سەر لەئێوارەی دوێنێ چوار شەممە ٤/٤/٢٠١٢ لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەرەو سڵیمانی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لەسەر لۆفەکانی دوکان توشی ڕووداو دەبێت.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە نەخۆشخانەی گشتی سلێمانیەوە نەخۆشێکی گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا لەسەر شاخی قەرەست بەھۆی نەمانی وەستێنەری ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدەن و بەھۆی بەردێکی گەورەوە بەسەر شاخەکەوە دەگیرسێنەوەو ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کارمەندێک و شۆفێرەکەی ئازار بەفەقەرەی پشتیان دەگات و خۆشبەختانە بەسەلامەتی لەلایەن تیمێکی تری فریاکەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێن، شایەنی باسە ئەمە بۆ چەندەمین جارە ئەو جۆرە ڕووداوانە ڕووبەڕوی کارمەندان و شۆفێرکانی ئەو بەشە دەبێتەوەو بەڵام تا ئێستاش دەرماڵە مەترسیان بەھەمان شێوەی کارمەندانی ناو بنکە تەندروستیەکان بۆ سەرف دەکرێت، ئەمەش بووتە ھۆی ناڕەزایی لای کارمەندان و شۆفێرانی ئەو بەشە کە کارمەندان بڕی تەنھا ٥٠% یان وەک دەرماڵەی مەترسی بۆ سەرف دەکرێت و شۆفێرەکانیش بڕی ٢٠% بۆ سەرف دەکرێت، بەڵام خۆش بەختانە کارمەندان و شۆفێرکانی ئەم بەشە زۆر لەخۆ بردووانە درێژەیان بەکارەکانیانداوەو ئاماژەش بەوە دەکەن کە بەھەموو ھەوڵیانەوە خزمەت بە ھاوڵاتیان دەکەن و زۆر لەخۆ بردووانەو ماندوو نەناسانە لەخزمەت بەردەوامن، کارمەندانی ئەو بەشە ئاماژەش بەوەدەدەن کە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی بۆ ماوەی ساڵێک و ھەشت مانگە لە پارێزگای سلێمانی چالاک کراوەو توانیویان زۆرترین چالاکی لەو ماوە کورتەی کار کردنیاندا ئەنجام بدەن کەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دڵسۆزی بەڕیوەبەری گشتی کردەپزیشکیەکان تا دەگاتە کارمەندان و شۆفێراکانی ئەو بەشە، لەکاتێکدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن کۆن بوون و بەکەڵکی ئەو کارە نەماون بۆیە دواجار توشی ئەو جۆرە ڕووداوانەش دەبن.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه