مێرد منداڵێك لە بناری قەندیل خۆی کوشت

بەرهەم فەهمی:

لە گوندی بۆکریسکان لە بناری قەندیل سەر بە ناحییەی سەنگەسەر گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان کە پیشەکەی شوان بووە، بەرە بەیانی ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٢/٣/٤ بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی ئە هێنێت.

سەرچاوەیەك پێی ڕاگەیاندین کە ئەو گەنجە ناوی "قارەمان" ە لە ماڵەوە کێشە لە نێوان قارەمان و باوکی دا دروست دەبێت، دواتر گەنجەکە پەلاماری کڵاشینکۆف دەدات‌و دوو گوللە دەنێ بە خۆیەوە و هەر دوو گوللەکەش بەر سەری دەکەوێت و دەست بەجێ گیانی دەردەچێ.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه