لە پشدەر دزیکردن لە فەرمانگەیەکی حکومیدا ڕوودەدات

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

نوسینکەی زانیاری لە قەڵادزێ یەکێکە لەو لە فەرمانگە حکومییەی، کە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی دەڤەری پشدەر ڕووی تێدەکەن، بە مەبەستی تەواوکردنی کاروبارەکانیان بۆ بەدەست هێنانی کارتی زانیاری کە ئێستا لە دامودەزگا حکومیەکان کار بەو کارتە دەکرێ، بەڵام ئەوەی شایەنی باسە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی دزیکردن ڕوو دەدات، بەڵام تا ئێستا لە پۆلیسی قەڵادزێ کەس بەو تۆمەتە دەستگیر نەکراوە.

هاووڵاتیەك کە نەی ویست ناوی ئاشکرا بکرێت پێی ڕاگەیاندین کە بۆ مامەڵە کردن ڕوی لەم نوسینگەیە کردووە بۆ بە دەست خستنی تارتی زانیاری، بەڵام بڕێك پارەی لێ دەدزرێت کە مەزەندە دەکرێت بە ٢٠٠٠٠٠ هەزار دیناری چاپی تازە، ووتیشی گومانم لە کەس نیە، ڕووی پرسیارمان لە چەند هاوڵاتییەکی تر کرد بۆ ڕاستی ڕوداوەکەو ئەوانیش پشتراستی ئەم حاڵەتەیان کردەوەو ئاماژەیان بە چەند حاڵەتێکی تری دزیکردن کرد، وەك دزینی مۆبایل.

عەمید (عبداللە میر) پێی ڕاگەیاندین کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەڵادزێ تا ئێستا هیچ کەسێ نەهاتووە سکاڵا لە سەر ئەم ڕووداوە لە پۆلیس تۆمار بکات.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه