ژاراوە؛ نەبوونی فەرمانگەی باری شارستانی گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

سەڕەڕای ئەو قەرەباڵغیەی بەسەر ئەو ناحیەوەیەوە، کە جگە لە ناوەندی ناحییەکە ٣٤ گوندیشی بەسەرەوەیە، تا ئێستا فەرمانگەی باری شارستانی بۆ نەکراوەتەوە کە ئەمەش گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروست کردووەو داواکارن لە حکومەتی هەرێم کە بە زوترین کات ئەم فەرمانگەیەیان بۆ بکاتەوە، وتیشیان ئێمە بۆ سادەترین کارمان دەبێت ڕوو لە ناحییەی سەنگەسەر بکەین ئەمەش کێشەیە بۆمان.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی باری شارستانی سەنگەسەر وتی جگە لە ناوەندی ناحییەکە قەرەباڵغی ٣٤ گوندی سەر بو ناحییە بەسەر ئێمەوەیە کە ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ فەرمانگەکەمان دروست کردووە لە ڕوی قەرەباڵغییەوە.

عبدولقادر ابوبکر قایمقایمی قەڵادزێ بە وەکالەت پێی ڕاگەیاندین ئێمە داوامان بەرز کردۆتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی سلێمانی، بەڵام کێشە و کەم تەرخەمی لە حکومەتی ناوەندەوەیەو چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین دەنا ئێمە کەم تەرخەمیمان نەکردووە ئیشااللە لە دوای دەرچوونی ئەمرەکەی کاری بۆ دەکەین.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه