لە ناحییەی ژاراوە پێشبڕکێی ڕاکردن بۆ گەنجان ساز کرا

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە بە ئامادە بوونی جەماوەرێکی زۆری ناحییەکە پشبڕکێی ڕاکردن بۆ گەنجانی ناحییەکە ساز کرا، کە تیایدا چەند گەنجێك تیایدا بەژدار بوون ماوەی ڕاکردنەکە بە درێژای ١٠ کیلۆمەتر بوو، لە سەر ڕێگای گرد ئێستر ژاراوە، کە لە ئەنجامدا سێ گەنج توانیان پلەکانی یەکەم و دووەم و سێ یەم بەدەست بێنن.

جێی باسە، بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی‌و حیزبی خەڵات لە لایەن هاووڵاتیانەوە بە سەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه