لە نەورۆزی ئەمساڵدا هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووینەداوە

ماڵپەری قەڵادزێ، بەرهەم فەهمی:

بە پێی ئەو ئامارو داتایانەی کە بەر دەستمان کەوتووە لە نەورۆزی ئەمساڵ دا لە دەڤەری پشدەر و ڕاپەڕین بە گشتی هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو ڕوی نەداوە،

سەڕەڕای ئەو هەموو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبیل و ئە جمووجۆڵەی هاووڵاتیان لە ناوچە گەشتیاریەکان دا، کە بە ڕێژەیەکی زۆر ئەمساڵ گەشتیار لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە ڕوویان لە دەڤەری پشدەر کردووە، بەڵام خۆش بەختانە دوور بوو لە هەموو ڕوداوێکی نەخوازراو.

ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە لایەن پۆلیسی هاتووچۆی پشدەر و ڕاپەڕین پلانێکی تۆکمە داڕێژرابوو بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێگاکانی هاتووچۆ بۆ سەلامەتی گیانی سەیرانکەران،

هاووڵاتیانی دەڤەری پشدەر دەست خۆشی و سوپاس گوزاری خۆیان ئاڕاستەی ئەو ئەفسەر و پۆلیسە ماندوو نەناسانە دەکەن، کە هەر لە بەیانییەوە تا درەنگانی شەو بۆ تەنزیم کردنی ڕێگاکانی هاتووچۆ لە سەر شەقامەکان بوون.

 

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه