لە پشدەر هاووڵاتیان ڕوو لە سەیرانگاکان دەکەن

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

دوێنێ لە ٣/٢١ دا جیا لە ساڵانی ڕابردوو هاوڵاتیان لە دەڤەری پشدەر ڕویان لە سەیرانگاکانی ئەم ناوچەیە کرد و بە چل و بەرگی کوردی و بە ئاڵای بەرزی دوردوستان و بە جۆش و خرۆشەوە تا درەنگانی شەو لە سەیرانگاکان مانەوە.

هاوکات لەگەڵ چۆڵ بوونی شاردا، بەڵام لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پشدەر و ئاسایشی پشدەر سەرو ماڵی هاووڵاتیان و لەناو شاردا، لە سەلامەتی دابوو، هەر کوچەو کۆڵانێکی شار بە پۆلیس و ئاسایش دەوورە درابوو بۆ پاراستنی ماڵی هاووڵاتیان.

هەروەها لە ڕووی هاتوچۆوە پۆلیسی هاتوچۆی پشدەر کۆنتڕۆڵی شەقامەکانیان کردبوو، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان سەلامەت بن و ڕێنمایی تایبەتیان لە شێوەی کارت بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرد بۆ ئاگادار بوون لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه