مەڕاسیمی چەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ٢٧١٢ پیرۆز کرا

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:

دوێنێ ٢٠١٢/٣/٢٠ لە شاری قەڵادزێی دەستە خوشکی هەڵەبجە بە سەر پەرشتیاری سەنتەری ڕۆشنبیری قەڵادزێ و تیپی مۆسیقای هەرمێنی شاری قەڵادزێ، لە دەروازەی شار بە ئامادە بوونی بەرپرسانی حکومی و حیزبی ناوچەکە و بە ئامادە بوونی جەماوەرێکی زۆر ئاگری نەورۆز کرایەوە،

هەر لە مەڕاسیمەکەدا چەند چالاکیەك بەڕێوە چوو لەوانە تیپی هەپەڕکێی شاری قەڵادزێ چەند نمایشێکی هەپەرکێی کوردەوارییان پێشکەش بە ئامادەبووانی مەڕاسیمەکە کرد، دواتر کچ و کوڕانی شار دەستیان خستە ناو دەست و بە چەپڵە ڕێزان و هەپەڕکێ مەڕاسیمەکەیان چوانترو ڕازاوەتر کرد.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه