بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوکانێك سوتا

ماڵپەری قەڵادزێ؛ بەرهەم فەهمی:
شەوی ڕابردوو لە بازاڕی قەڵادزێ دوکانێكی ئەشیای ئەلیکتڕۆنی بەهۆی شۆرتی کارەباوە سوتا، سەرچاوەیەك پێی ڕاگەیاندین کە بەهۆی ئەو بارانە زۆرەوە بووە کە شەوی ڕابردوو قەڵادزێی گرتۆتەوە ئاو بەسەر دوکانەکە گەڕاوە و ئەم شۆرتە دروست بووە، خاوەن دوکانەکە پێی ڕاگەیاندین کە زیانێکی زۆری لێکەوتووە کە مەزەندە دەکرێت بە ٣٠٠٠٠ هەزار دۆلار و پارەی حازریش زیاتر لە ٢٠٠٠٠٠٠ ملیۆن دینار سوتاوە، وتیشی سوپاسی پۆلیسی بەرگری و شارستانی دەکەم کە لە کاتی پێویست گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە.

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه