پشده‌ر؛ به‌هۆی‌ زۆری‌ بارانه‌وه‌ خانوی‌ هاوڵاتیه‌ك رووخاو زیاتر ٤٠٠ سه‌ر مه‌ڕیش مرداربونه‌وه‌

سەرچاوە، هاووڵاتی:

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی‌ هه‌ینی‌ 16-3-2012 خانووی‌ هاوڵاتیه‌كی‌ گوندی‌ (خوارانێ‌)) سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ هه‌ڵشۆ له‌ قه‌زای‌ پشده‌ر به‌ناوی‌ (حه‌مه‌د حاجی‌ ئه‌حمه‌د) به‌هۆی‌ زۆری‌ بارانه‌وه‌ ده‌ڕوخێت و زیاتر له‌ 400 سه‌ر مه‌روبه‌رخی‌ مرداربوونه‌وه‌ ته‌واوی‌ مه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستدا.

مه‌حمود باداوه‌یی‌ له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌ “تیمه‌كانی‌ فریاكه‌وتن دره‌نگ گه‌یشتنه‌ رووداوه‌كه‌ ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ زۆر له‌ مه‌ڕه‌كان مرداربنه‌وه‌و رزگارنه‌كرێن”.

هه‌روه‌ها وتی‌ “هیچ سه‌ر مه‌رێك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌رنه‌چووه‌ كه‌بایی‌ زیاتر له‌ 6 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌بێت”.

سایتی‌ هاوڵاتی‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ هه‌ڵشۆ (قادر ئه‌بوبه‌كر) به‌ڵام وتی‌ “من هیچ ئاگادارنیم و كه‌سیش منی‌ ئاگادارنه‌كردۆته‌وه‌ له‌و رووداوه‌ چونكه‌ ئه‌مرۆ پشوو بووه‌”.

 

دانا ره‌زگه‌یی

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه