بۆ ڕێزگرتن لە ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە کۆڕێک لە میوشن ڕێک دەخرێت

ماڵپەری قەڵادزێ:

له‌یادی ٢٤ ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالدا، کۆمه‌ڵه‌ کوردییه‌کانی شاری میونشن به‌هاوبه‌شی کۆڕێکی ماته‌مینی ساز ده‌که‌ن بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی پاکی ٥٠٠٠ شه‌هید له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ١٨٢٠٠٠ قوربانی کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و هه‌مو قوربانیانی کیمیابارانی ڕۆژهه‌ڵات و باکوری کوردستان ، به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌ دووباره‌نەبوونه‌وه‌ی جینۆساید به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤی کورد.

 

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه