داوا دەکەن KNN داوای لێبوردن بکات

ماڵپەری قەڵادزێ:

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک دەربارەی موڵکی گشتی، کە تێێدا ئاماژە بە بارەگایەکی کۆمیتەی سەیدسادقی حزبی شوعی کوردستانی عێراق دەکات‌، کە تاوەکو ئێستاش نەیانگەڕاندۆتەوە. لەبەرانبەر ئەمەدا هەمان کۆمیتە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

" ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆمیته‌ی ڕێكخستنی سیدصادقی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه‌

بۆبه‌ڕێزان /ڕای گشتی وته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كان وجه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی ناوچه‌كه‌

سلاوێكی گه‌رم

له‌هه‌واڵه‌كانی كاژمێر 8 ی شه‌وی 6ی ئازار له‌ كه‌ناڵی knn دا ڕاپۆرتێك له‌ژێرناوی "موڵكی گشتی له‌ سیدصادق" بڵاوكرایه‌وه‌و له‌وراپۆرته‌دا ناوولۆگۆی ئه‌وحزبانه‌ ئیشاره‌ی پێكرابوو كه‌ موڵكی گشتیان داگیركردوه‌و نه‌یان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت له‌دوای ساڵێك له‌ هه‌بونی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵكه‌ گشتیه‌كان... له‌نێویشیاندا ... "له‌وحه‌ی" ..تابلۆ) باره‌گای كۆمیته‌ی ڕێكخستنی سیدصادقی حزبمان یه‌كێك بووله‌و،(له‌وحه‌) ..تابلۆ) وناوه‌ ئیشاره‌ت پێكراوانه‌ی موڵكی گشتیان داگیركردوه‌ ... بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی كه‌ بۆگشت لایه‌كی ڕونبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك حزبی شیوعی كوردستان وله‌ قه‌زای سیدصادقدا هیچ جۆره‌ موڵكێكی گشتیمان ده‌ست به‌سه‌رانه‌گرتوه‌و له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌وڕاپۆرته‌ی په‌یامنێری كه‌ناڵی ناوبراودا به‌ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به‌به‌رپرسی كۆمیته‌كه‌مانه‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌وبینایه‌تان موڵكی گشتیه‌وله‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسه‌كه‌ی حزبمان..بۆی ڕون كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ وبینایه‌دا كرێچین و موڵكه‌كه‌ هی كه‌سێكی ناسراوی ئه‌مشاره‌یه‌ وهیچ جۆره‌ موڵكێكی گشتیمان داگیرو ده‌ست به‌سه‌رانه‌گرتوه‌ ...به‌ڵام دیاره‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌مان به‌ نه‌زه‌ری ئه‌عتیبار وه‌رنه‌گیراوه‌وبه‌هه‌رهۆیه‌ك هه‌یه‌.؟ ئیتربۆده‌بێت knn هه‌وڵی شێواندنی ڕاستیه‌كان بدات وبه‌ داگیركه‌ری ماڵی گشتی بمانناسێنێت به‌بینه‌رانی

هه‌ربۆیه‌ داواله‌ knn ده‌كه‌ین كه‌ له‌ئاست ئه‌وناوزڕاندنه‌ماندا داوای لیبوردن بكات و ئه‌وهه‌واڵه‌ نادروسته‌ ڕاستبكاته‌وه‌ .

له‌كۆتایداده‌ڵێین ئێمه‌ هه‌مووكات وساتێك وله‌ڕابوردووله‌داهاتویشدا داكۆكی كاری ته‌واوی به‌رقه‌راربونی یاسابوین وده‌بین و هه‌ڵوێست وجێگاده‌ستمان دیاره‌

 

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا...

كۆمیته‌ی ڕێكخستنی سیدصادق

حزبی شیوعی كوردستان – عێراق "

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه