هەرەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکییان ئەنجامدا

سەرچاوە، نەورۆز تیڤی:

هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 'هه‌ره‌که‌' له‌ وه‌ڵامی له‌سێداره‌دانی حوسێن خزری و بریاری کۆمه‌ڵکوژکردنی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ،له‌ شاری مه‌ریوان چالاکیه‌کی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێک هێنا و له‌ ئه‌نجامدا 5 کۆماندۆی هێزه‌کانی ڕژیم کوژران.

فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی ‌هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ده‌رکردنی لێدوانێک رایگه‌یاندووه‌:

‌ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ مه‌به‌ستی تێک شکاندنی وره‌ و ئێراده‌ی گه‌لی کورد هه‌ر چه‌شنه‌ شێوازێکی نامروڤانه‌ له‌ کوشتاری جه‌سته‌یی و سێداره‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ بگره هه‌تا کوشتاری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دژی گه‌له‌که‌مان به‌ کار دێنێت. هه‌ره‌دوایی هه‌ڤاڵمان شه‌هید حوسه‌ین خزری به‌ شێوازێکی هۆڤانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ له‌ سێداره‌ درا.

ئێمه‌ وه‌کوو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ سێداره‌دانی هه‌ڤال هێمن وه‌کوو بریاری کوشتاری گه‌لی کورد له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینین و بۆ پاراستنی هه‌بوون و کرامه‌ت و ناسنامه‌ی گه‌له‌که‌مان خۆمان به‌رپرسیار ده‌بینین تاکوو سنورێک دابنێین بۆ کوشتار،ده‌ستدرێژی و توندو تێژی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌ر گه‌لی کورد.

هه‌ر به‌و پێه‌ش دوێنی شه‌مه‌ رێکه‌وتی 30 رێبه‌ندان یه‌کینه‌یێک له‌ گه‌ریلاکانمان چالکیێکی سه‌ربازیان به‌رانبه‌ر به‌ ماشینێکی هێزه‌کانی رژیم له‌ مه‌یدانی بێسارانی له‌ ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان پێک هێنا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م چالاکیه‌دا 5 کۆماندۆی رژیم کوژران و هێزه‌کانی ئێمه‌ بێ هیچ زیانێک گراونه‌ته‌وه‌ ناوه‌ندی خۆیان.

 

(( هه‌واڵ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه