درۆ و دۆلار له‌ كۆرسه‌كانی راهێنانی رۆژنامه‌وانییدا

هادی ئه‌مین:

ئاشكرایه‌ ئه‌نجامدانی خولی راهێنان له‌ بواره‌ جیاجیاكان، پێویسته‌ بۆ

به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان، به‌ڵام كۆرسه‌كانی

راهێنانی رۆژنامه‌وانیش، وه‌ك هه‌ندێك له‌ كایه‌كانی ژیانی ئه‌م وڵاته‌ درۆ و

گه‌نده‌ڵی تیایه‌.

 

به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ رێكخراوی PDA كارمكردووه‌ و

یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانم بریتیبوو له‌ سه‌رپه‌رشیكردنی كۆرسه‌كانی راهێنانی

رۆژنامه‌وانی، بۆیه‌ تا راده‌یه‌ك ده‌توانم له‌و بواره‌دا هه‌ندێك راو سه‌رنج

بخه‌مه‌ڕوو و تیشك بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و بواره‌دا گوزه‌راوه‌.

 

یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی راهێنان و كۆرسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان،

ده‌ستخستنی راهێنه‌ری به‌توانایا له‌ بواره‌كاندا، چونكه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ی

ده‌یانه‌وێت وه‌ك راهێنه‌ر بناسرێن یان كاری راهێنانیان پێ بكرێت، مه‌رجه‌كانی

راهێنه‌ریان تیا نییه‌.

 

كاتێك كه‌ له‌ رێكخراوی PDA بووم ده‌ویسترا، بیسه‌پێنن به‌سه‌رمدا كه‌

كه‌سانێك بكه‌م به‌ راهێنه‌ری كۆرسه‌كان، كه‌ مه‌رجه‌كانی راهێنه‌ریان تیادا

نه‌بوو، بۆیه‌ رێگه‌م نه‌ده‌دا و پێم ده‌وتن كه‌ ناتوانم درۆ بكه‌م له‌گه‌ڵ

به‌شداران و كه‌سانێكیان به‌ راهێنه‌ر پێ بناسێنم كه‌ مه‌رجه‌كانی راهێنه‌ریان

تیا نه‌بێت، بۆنموونه‌:

 

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ شاره‌زایی زانستی و ئه‌زموونی كرداری

له‌و بواره‌ی كه‌ بۆی ده‌بێته‌ راهێنه‌ر.

دووه‌م: مه‌رجه‌ خاوه‌ن چه‌ندین كاری رۆژنامه‌وانی سه‌ركه‌وتووبێت له‌و

بواره‌دا، یان خاوه‌ن به‌رهه‌م و كتێب بێت، هیچ نه‌بێت خاوه‌نی ده‌ راپۆرتی

رۆژنامه‌وانی سه‌ركه‌وتووبێت.

سێیه‌م: مه‌رجه‌ چه‌ندین خولی بینیبێت له‌و بواره‌دا و هه‌م خولی وتبێته‌وه‌.

 

جه‌ختم له‌وه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ كه‌سێك دیاری ده‌كه‌م بۆ راهێنه‌ر، كه‌ لانی

كه‌می ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیابێت و خاوه‌نی شاره‌زایی و ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ند

بێت له‌ بواری راپۆرتی رۆژنامه‌وانی، خاوه‌ن چه‌ندین كاری سه‌ركه‌وتووبێت،

رۆژنامه‌نووسێكی كاراو دیاربێت تا بتوانێت خۆی به‌ به‌شداران بناسێنێت و

بتوانێت ئه‌زموونه‌كانی كاری رۆژنانه‌ی خۆی بۆ به‌شداربووان بگوازێته‌وه‌، یان

خاوه‌ن كتێب بێت له‌ بواری راپۆرتی رۆژنامه‌وانی، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ندین كۆرسی

خوێندبێت له‌ ناوخۆو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.. كه‌ كه‌سانی واشمان هه‌یه‌، ئیتر

بۆچی من بێم كه‌سانی به‌توانای ئاوا پشتگوێ بخه‌م، له‌كاتێكدا له‌به‌رامبه‌ر

تێچوویه‌كی گونجاویشدا ده‌توانێت كۆرسه‌كان بڵێته‌وه‌.

 

بۆچی ده‌بێت كه‌سانی شاره‌زاو به‌ ئه‌زموون پشتگوێ بخه‌م و كه‌سێكی دیكه‌

بكه‌م به‌راهێنه‌ر كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تیانه‌بێت و خاوه‌نی ده‌

راپۆرتی رۆژنامه‌وانیش نه‌بێت؟!

 

ئایا پشتگوێخستنی كه‌سانی به‌توانا ناحه‌قی نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌شداران و

بواری میدیا، هه‌ر بۆ خاتری ئه‌وه‌ی كه‌ كار بۆ یه‌كێك بدۆزینه‌وه‌ و

دۆلاره‌كانی له‌ده‌ست نه‌دات، ئیتر ده‌بێت بیكه‌ن به‌ راهێنه‌ر و مه‌رج و

پێوه‌ره‌كان پشتگوێ بخه‌ین و درۆ له‌گه‌ڵ خۆمان و به‌شداران بكه‌ین؟!

 

جه‌ختم له‌وه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب و وتنه‌وه‌ی

ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌ به‌شداربوو مرۆڤ نابێته‌ راهێنه‌ر، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا

هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ببێته‌ راهێنه‌ر، كتێبێك له‌ بازاڕ ده‌كڕێت یان له‌

ئینته‌رنێت وه‌ریده‌گرێت و ده‌یخوێنێته‌وه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ به‌شداربووان

ده‌ڵێته‌وه‌!!

 

بۆیه‌ رێگریمكرد له‌وه‌ی كه‌ كه‌سانێك بكرێنه‌ راهێنه‌ر كه‌ مه‌رجه‌كانیان

تیانه‌بوو، جه‌ختم له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی

رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بگه‌ڕێت به‌دوای باشترین

وزه‌و شاره‌زاییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سوودیان لێوه‌ربگرێت و بیانخاته‌كار بۆ

گه‌شه‌پێدانی بواره‌كان، نه‌ك كار بۆ كارمه‌نده‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه‌و خۆمان

ته‌وزیف بكه‌ن.

 

به‌ڵام سه‌ره‌رای نوسینی راو سه‌رنجه‌كان، ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوبوو كه‌ مه‌رج

و پێوه‌ره‌كان ده‌كرێنه‌ قوربانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سه‌كان، كار بۆ

كه‌سه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه‌، نه‌ك كه‌سی گونجاو بۆ كاره‌كان، كه‌ ئه‌وه‌ش

سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی وڵاته‌كه‌مانه‌، هه‌ر له‌ حكومه‌ت و حیزب و

رێكخراوه‌كان، كاره‌كان ده‌سپێردێن به‌كه‌سانێك كه‌ مه‌رج و پێوه‌ره‌كانیان

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه