قسه‌یه‌ک له‌سه‌رکۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزبى شیوعى

هادى کوڵکنى:

دیاره‌که‌ هیچ کارو ئه‌رکێکى ئه‌نجامدراو بێ که‌م وکورتى وهه‌ڵه‌ نیه‌، کۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزبى شیوعى کوردستان یش بێگومان وڕاسبێژانه‌ بدوێین بێ که‌م وکورتى ولادان نه‌بووله‌ نیزامى به‌رنامه‌ى کۆنگره‌ وهه‌ندێک جاریش خۆلادان له‌ که‌یشتن به‌ هه‌ربڕیارێک ده‌شێ روویدابێت ئیتر ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌ دونیایى دیوکراسیه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ بڕیاره‌کان زۆرینه‌ مسۆکه‌رى ده‌کات وکه‌مینه‌ش قبوڵى ده‌کات ..به‌لاَم هه‌رکات ئینسان ویستى بدوێت وبنوسێت ده‌بێت ویژدانیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خودى خۆى وئه‌ووڕوداوه‌ى قسه‌ى له‌سه‌رده‌کات ..دواى پێنجه‌مین کۆنگره‌ى حزبى شیوعى چه‌ند به‌ڕیزێک چه‌ند نوسینێکیان له‌سه‌ر کۆنگره‌ نوسى هه‌ندێکیان به‌بۆچونى من دواکه‌وتون له‌نوسینه‌کانیان چونکه‌ به‌شێوه‌ى پێشنیارات بۆچونه‌کانیان نوسیوه‌ له‌کاتێکدا زیاتر له‌مانگێک ئه‌م حزبه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانى (پرۆژه‌ى به‌رنامه‌ ..و سیاسى وپه‌یڕه‌وى ناوخۆوئه‌وانى تریشى ڕاگه‌یاندووداواى له‌ ته‌واوى نوسه‌ران وڕۆشنبیران کردکه‌دیدووبۆچونى خۆیانمان بده‌نێ بۆده‌وڵمه‌ندکردنى پرۆژه‌کانمان ...یاخود هه‌ندێک که‌سى تر له‌ژێرناوى جیاجیا وهه‌ندێکیان له‌په‌ناى دلسۆزى نیشاندانیان بۆحزب ته‌شهیرووسوکایه‌تى وبوختیانکردن به‌کۆنگره‌وئه‌ندامانى کۆنگره‌وده‌رجوانى نوێى سه‌رکردایه‌تى کردوه‌ که‌به‌بۆچونى من زۆرناڕاستى وتراوه‌ هه‌رجه‌نده‌ ڕاستیشبن به‌لاَم وتنه‌کانیان به‌بێ بنه‌ما وه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى خوێنه‌رانه‌وه‌ جونکه‌ دورن له‌زوبانى ڕه‌خنه‌ى بنیات نه‌رانه‌وه‌ وهه‌ندێکیشیان وه‌ک خۆیان وانیشانده‌ده‌ن که‌ئه‌ندامى کۆنگره‌بون که‌وابێت ڕاستیان له‌گه‌ڵ خودى خۆشیان نه‌کردوه‌ جونکه‌ هه‌مووبڕیارێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌ ده‌نگى ئاشکراووبڕیارى زۆرینه‌ى له‌سه‌ربوه‌ ..وه‌ده‌شزانن که‌ کۆنگره‌ى پێنجه‌م جیاوازله‌کۆنگره‌کانى ڕابوردومان شه‌فافانه‌ نیقاش له‌سه‌رته‌واوى ڕاپۆرته‌کان کراوه‌ ووه‌ختى پێویست به‌ هه‌ریه‌که‌مان له‌وو کۆنکره‌یه‌دادراوه‌ که‌وابێت بۆده‌بێت به‌ووزوبانه‌ دورله‌مه‌نتیقیانه‌ بدوێن وبنوسین که‌پێده‌چێت خۆشمان باوه‌ڕمان پێى نه‌بێت به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌ ئه‌وه‌ى ویستومانه‌ نه‌چه‌سپێنراوه‌ له‌پرۆژه‌کاندا یان ئه‌وکه‌سه‌ى پێى مورتاح نه‌بوین سه‌رکه‌وتون بۆ سه‌رکردایه‌تى نوێ که‌ئه‌مه‌ش دوره‌ له‌بڕوابونمان به‌دونیاى دیموکراسى وبیروڕاى زۆرینه‌وکه‌مینه‌ى ناووکۆنگره‌وه‌ وهه‌رکارێکى ترى ڕۆژانه‌مان بۆیه‌ زۆرگرنگه‌ که‌سى قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وه‌ک حورمه‌تگرتنى قه‌ڵه‌مه‌که‌ى وهێشتنه‌وه‌ى متمانه‌ى خوێنه‌ر ...زوبانى شیرین وڕاسبێژانه‌ى نوسه‌رورۆژنامه‌نوس کارپێبکات وپێبنوسێت ..نه‌ک زووبانى بوختیان به‌خشینه‌وه‌وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى نامه‌نیقیانه‌ و دورله‌به‌رچاووگرتنى لایه‌نى باشه‌ى هه‌رکارێک وته‌نهابینینى لایه‌نه‌ خراپه‌کان

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه