به‌ده‌عه‌جانكردنى فه‌رهاد پيرباڵ له‌لايه‌ن حه‌ماڵه‌كانى حيزبه‌وه‌

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

له‌ چه‌ند ده‌مژمێرى پێشوودا و به‌ديارىكراوى پاش وه‌شانكردنى به‌رنامه‌ى كه‌وانه‌ له‌ ((كه‌ناڵى گه‌لى كوردستان))، چه‌ندين ديمه‌نى گاڵته‌جاڕى و سوكايه‌تىپێكردنى ناجۆر و ناچيزه‌ و قێزه‌ونم پێشچاوكه‌وت، ده‌رهه‌ق به‌ د،((فه‌رهاد پيرباڵ)) هه‌ر به‌وه‌يشه‌وه‌ ڕانه‌وه‌ستاون ده‌ستيانداوه‌ته‌ شێواندنى چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌ڤزيۆنييه‌كه‌ى ناوبراو. من تێناگه‌م لايه‌نگران و هه‌وادارانى پارته‌ سياسيه‌كان چ له‌ ئاستى ناوه‌ند و چ له‌ ئاستى خواره‌وه‌دا بۆ هێنده‌ ساده‌ و كورتبينن، بۆ هێنده‌ شه‌ڕه‌نگێزانه‌ ته‌عبير له‌ ڕق و بوغز و كينه‌ى خۆيان ده‌كه‌ن ؟!، له‌پێناو چيدا ڕووى مرۆيى خۆيان بۆ حيزبه‌ بێفيكرو بێ دوونيا بينى سيخناخ له‌ كارى گه‌مژانه‌ ناشرين ده‌كه‌ن؟. ئه‌م هاوڕێ به‌ڕيزانه‌ كه‌نگێ ده‌ستهه‌ڵده‌گرن له‌ خۆساده‌كردنه‌وه‌ و خۆكردنه‌ ئامراز و لێبووك و بووكه‌ڵه‌ى حيزب ئيدى بۆمن گرنگ نيه‌ ئه‌ميان ئه‌و حيزبى ئاينى بێت ئه‌م يان ئه‌و هێزى ئۆپۆزيسيۆن بێت ... بۆچوونم وايه‌ "به‌هێزى مرۆڤه‌كان له‌وه‌دا نيه‌ له‌شكركێشى به‌گه‌مژه‌يى بكه‌ن، لێ شه‌هامه‌تى ئاده‌مييه‌كان له‌وه‌دايه‌ تاچه‌ند ده‌بن به‌ئاوێنه‌ى مرۆڤه‌كه‌ى ناوه‌وه‌ى خۆيان و نماينده‌ى كه‌سێتى خۆيان ده‌كه‌ن".

ئه‌وه‌ى مايه‌ى نيگه‌رانييه‌ له‌نێو ته‌ره‌فگيرانى ئه‌م پارته‌ ناسياسيه‌ ديوه‌خانئاسايانه‌ى كوردستاندا ، په‌يى به‌ جۆرێك له‌ ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنى لايه‌نگره‌كانياندا ده‌كرێت كه‌ چۆنا و چۆن وه‌ك مه‌شقپێدانه‌وه‌ى هۆش به‌لايه‌نگيرانيان ئێژن،:" تۆله‌ له‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌ ده‌بنه‌ مايه‌يى زيان بۆ حيزبمان گه‌رهات و هه‌ركه‌سێك ڕۆژێك له‌ ڕۆژان زيانى به‌حيزب گه‌ياند چۆنهايى ، تۆڵه‌ى لێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ ئه‌خلاقياتى خودى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ده‌ن كه‌ زيان گه‌يه‌نه‌ره‌ به‌ حيزب". به‌كورتى حيزب فێرى ئه‌وه‌يان ده‌كات كه‌سێك تۆزقاڵێك زيانى به‌ حيزب گه‌يان ئه‌وا ده‌بێت ئێوه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بيكه‌ن به‌په‌ندى زه‌مانه‌ و نه‌فره‌تبارانى بكه‌ن.، وه‌ك چۆن بينيمان ((فه‌رهاد)) له‌ سه‌روه‌ختى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆپيشاندانه‌كانى 17ى فێبرايه‌ر، چه‌ند هه‌ڵوێستێكى چاوه‌ڕواننه‌كراوى وه‌رگرت به‌لاى خوێنه‌ره‌ كانييه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌خۆنيشانده‌ران و به‌ديوى ئه‌و ديويشيدا پشتگيرى مه‌سعود بارزانى كرد بۆ بوون به‌سه‌رۆكى هه‌رێم.

به‌ڵام پرسيارى جه‌وهه‌رى و ئه‌ساسى لێره‌دايه‌، بۆچى هه‌ميشه‌ چه‌كى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ره‌قه‌تى تواناى نووسه‌رێك نايه‌ن ده‌هۆڵى بۆ ده‌كوتن و گه‌ڕه‌كيانه‌((موجه‌مه‌عات))ئاسا وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌،من به‌ش به‌حاڵى خۆم تاهه‌نووكه‌ ئه‌و پرسياره‌م له‌خۆم نه‌كردووه‌ كه‌ ده‌بێت من نووسه‌رێكم خوێنده‌وه‌ ئيدى ده‌بێت ئه‌و نووسه‌ره‌ تا ئه‌ندازه‌يه‌كى زۆر دوونيا بينى و بيرو بۆچوونه‌كانى له‌منه‌وه‌ نێزيك بێت، كه‌سێك هاوزه‌مان (( ماكياڤيلى و سوقرات و ماركيز و ڤارگاس و شيخۆف)) ده‌خوێنێته‌وه‌، ئه‌و جياوازيه‌ گه‌ورانه‌ به‌ديده‌كات له‌ ديدو ڕانينى نووسه‌رانى ناوهێنراودا، ئايا خوێنه‌رانى فه‌رهاد پيرباڵ تاهه‌نووكه‌ پرسيويه‌تى ئه‌مانه‌ سه‌ربه‌كام به‌ره‌ بوونه‌ له‌سه‌نگه‌رى ميلله‌ت دا بوونه‌ يان ده‌سه‌ڵات، كه‌سێك شۆڵۆخۆف و دێستۆيى ڤێسكى ده‌خوێنێته‌وه‌، بۆ ديدڕۆشنكردنه‌وه‌ى خودى خۆيى ده‌يخوێنێته‌وه‌ يان هێنانى تێكست بۆ سه‌نگه‌رى خۆيى؟ گه‌ر جيهانبينى به‌رته‌سكى خوێنه‌ره‌كانمان به‌مشێوه‌يه‌ بێت گه‌ر ديد لێڵى خوێنه‌رانى فه‌رهاد به‌م عاقاره‌يا بڕوات ده‌بێت ئه‌و پرسياره‌ بكه‌ين كام له‌ خوێنه‌رانى فه‌رهاد شاره‌زاييه‌كه‌ى باشيان له‌ ڕێبازه‌ ئه‌دىبييه‌كاندا هه‌يه‌؟ ئاخۆ شتێكى ئه‌گه‌ر كه‌ميشبێت له‌باره‌ى ئه‌ده‌بى سوريالييه‌وه‌ ده‌زانن يان خوێندوويانه‌ته‌وه‌، ئه‌م به‌نه‌فره‌تكردن و ته‌كفيركردن و به‌ده‌عه‌جانكردنى نووسه‌ران هيچ نيه‌ جگه‌ له‌گه‌مژه‌ييه‌كى ماڵوێرانكه‌ر.

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه