لەخەوما

باوكى ساروس:

لە خەومــــــــــــــا دونیا تاریك بوو ویستم بڕۆم و پشویەك بدەم، لە پڕ شتێك بەر سەرم

كەوت و ئاگام لە خۆم نەما، دوای ئەوەی كە لەهۆش خۆم چووبوم بینیم ماڵەكەمان گۆڕاوە، بۆ

هەر جێگەیەك ئەچووم بۆڕی گاز و نەوت و كارەبا بەردەوامە، هەواڵە ناوخۆیی و جیهانیەكانیش

باس باسیان گۆرانەكانی كوردستان بوو، لە پڕ یەكێك لە زەنگی دەرگەی ماڵەكەمانیدا، منیش

چووم دەرگەكەم كردەوە، وتی فەرموو ئەمە موچەی 36 مانگی رابردووتە،،!!! ئاخر لەبەرئەوەی

من 3 ساڵ بوو بەهۆی جیاوازی بیروبۆچونەوە دانەمەزرابووم، بەڵام هاورێكانم دامەزرابوون و

كەیف و سەمایان بوو، دواتر كە ئەچومە هەر كوچە و كۆڵانێك نەم ئەناسیەوە زۆر سەیرم لە

خۆم ئەهات، ئایا ئەوە منم یان خەونە یان دەمگوت ئەمە كوردستانە یان وڵاتێكی ترە؟؟؟

رێگەكان هەموویان قیر بوون، گەنجەكانمان هەموویان لێ و بەخەندە بوون، كوردستان بوو

بەیەك پارچە، كۆمپانیا نەوتیەكان بە شەفافانە نەوتیان ئەبرد و كەس ئازاری كەسی نەدەدا،

ئەو كاتە چوومە لای بەرێوەبەرەكەم زۆر جوان بەخێرهاتنی كردم، ئاخر جاران كە دەمبینی لە

خۆم دەترسام چونكە دەترسام لە كار دەرم بكات، ئەو كات موچەیەكی كەمم بوو لەسەر كارەكەم،

بەڵام وتی موچەی هاوسەر و مناڵەكشتم بۆبڕیویەتەوە، دواتر چومە فەرمانگەكان كەمێ‌ كاری

تایبەتم بوو سەیر ئەكەم فەرمانبەرەكان هەموویان زۆر بە گڕو تینەوە كارەكان رادەپەرێنن،

ئاخر جاران هەموویان یا خەوتبوون یان بە جۆرێ‌ بەرێیان ئەكردی بۆئەوەی كارەكە نەكەن،

چوم بۆلای بەرپرسەكان سەیرم كرد باش میوانداریم ئەكەن، وتیان هەرچی كارە هەتە ئێمە لە

خزمەتاین وتیان ئاخر ئێمە بۆ ئێوە لێرەین!!!، دواتر گەرامەوە ماڵەوە سەیرم كرد لە

ماڵەوە هاوسەرەكەم خۆشترین خواردن و ماڵێكی رێكی ئامادەكردووە، مناڵەكەشم وا زەردەخەخە

ئەكات، ئاخر جاران هەمیشە كێشەمان هەبوو، چونكە پارەی نان و ئاومان نەبوو ئەو كات كە

خێزانم نەخۆش بوو چەندین دكتۆر دەگەرام هەریەك داوای پارەیەكی زۆری دەكرد بۆ چارەسەری،

مناڵەكەشم شیری نەمابوو ئاومان پێ ئەدا هەر لەبەر ئەوە ئەویش دەگریا، بەڵام ئێستا

مناڵەكەم بە زەردەخەنەو هاوسەرەكەم بەم جۆرە بە خۆمم ئەوت ئاخر ئەمە "كوجا مەرحەبا..!!"

ئەم گۆڕانەم ئەبینی هەر ئەم وت خودا من باوەر ناكەم ئەبێ‌ ئەمە خەون بێ یان راستی، ئاخر

گلەیم لێ مەكەن ئێوەش بن هەر ئەمە ئەڵێن!!!!، دوای كەمێك لەم بیركردنەوە خۆشە لە پڕ

چاوەكانم كردەوە كە بینیم ئەوە خانووە قورەكەی دەرەوەی شار بوو كە لەبەر كەمی كرێكەی

خۆم و مناڵ و هاوسەرەكەم تێیدا نیشتەجێببوین، ئەوەش كە بەر سەرم كەوتبوو دارەكەی

سەربانی ماڵەكەمان بوو كە ویستم لانكەیەك بۆ مناڵەكەم دروست بكەم، ئەوەش كە بیینم

بڕیارەكانی پەرلەمان بوون كە لە خەوما ببون بەراستی !!!!!!!

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه