به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان

ماڵپەری قەڵادزێ:

یەکییەتی هەناردەکارانی هەرێمی کوردسان، سەبارەت بە ڕوو داوەکانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی بەیانێک بڵاو دەکەنەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

"به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری سلێمانی

هه‌رێمی كوردستان ساڵانێكی زۆر بوو له‌ژێر چه‌پۆك و زوڵم و سته‌می داگیركه‌راندا ژیانی ده‌گوزه‌راند و ئه‌و رژێمه‌ سته‌مكاره‌ش جگه‌ له‌ بره‌ودان به‌بازرگانی چه‌ك هیچ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی نه‌ده‌نا ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ به‌هه‌وڵ و ماندوو بوونی هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا گوونده‌كان له‌ وێرانیه‌وه‌ به‌ره‌ و ئاوه‌دانی ببه‌نه‌وه‌ و سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌ی ده‌هاته‌ پێش به‌ڵام خوشبه‌ختانه‌ توانرا سه‌رجه‌م ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌رێنرێت و كوردستان بگه‌یه‌نرێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مرۆ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان به‌ نمونه‌ی پێشكه‌وتن باسی لێوه‌ ده‌كرێت .

ته‌بایی و یه‌كریزی و پێكه‌وه‌ ژیان هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و ئه‌و ئاسته‌ برد كه‌ ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ چاوی له‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و ده‌یان وڵات له‌ رۆژهه‌ڵات و رۆََژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ له‌ رووی ئابووریه‌وه‌ كار بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ و لقی كۆمپانیاكانیان ده‌كه‌ن و چه‌ندانیشیان كردویانه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ زیاتر له‌ 18 وڵاتی بیانی نوسینگه‌ و نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵگه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه‌ و به‌مه‌ش جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یه‌كی زۆر جیاوازتری له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ رووی ئارامی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی دیكه‌ی ده‌رفه‌تی كاربووه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساوه‌ كه‌ له‌ كۆمپانیا و شوێنه‌ بازرگانیه‌كاندا كاربكه‌ن .

پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌ی ئابووری له‌ كوردستاندا ده‌ره‌نجامی ئاشتی و ته‌بایی نێوان ریزه‌كانی گه‌لی كورده‌ و ته‌نها هۆكارێكیشه‌ بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدان به‌ بواره‌ جیاجیاكان ، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك وێرای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و ئازادی راده‌ربرین و دابینكردنی ماف و پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیانداین ، له‌هه‌مانكاتیشدا دڵنیاین كه‌ به‌ ئاژاوه‌ گێری و تێكدانی باری ئارامی و ئاسایش و توندووتیژی داواكاریه‌كان به‌پێی پێویبست ناگه‌نه‌ جێی خۆی ، بۆیه‌ داواكارین بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاشتی و گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی ببرێت و له‌رێی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه‌ كار بۆ چاكسازی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بكرێت ، تاوه‌كو جارێكی دیكه‌ ئه‌و كاسبكار و بازرگانانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ دوكان و بازاریان داخستووه‌ و له‌ كار و كاسبی و په‌یدا كردنی بژێوی ژیان بوون بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر باری ئابووری و دۆخی ئاسایی خۆیان.

له‌ كۆتاییدا وێرای دووپاتكردنه‌وه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان ، هیوای هه‌رچی زووه‌ چاكبونه‌وه‌ی برینداره‌كان و شادبوونی رۆحی كاكه‌ رێژوانی شه‌هید به‌به‌هه‌شتی به‌رین ده‌خوازین .

شێخ مصطفی عبدالرحمن عبدالله

سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان"

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه