ده‌ستورێك گره‌نتی دیموكراسی بكات

په‌یام و كه‌مپینی ڕێكخراویCDO و سه‌نته‌ری میترۆ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان

له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان، به‌ تێڕوانین له‌ ئاوات و خواسته‌كانی خه‌ڵك به‌سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زو چین و توێژو ئاین و نه‌ته‌وه‌وئاینزا، به‌پێی ئه‌و به‌رپرسیارێتی یه‌ یاسایی‌و ئه‌خلاقیه‌ی كه‌له‌سه‌ر شانی هه‌ردوو ڕێكخراوی (CDO و سه‌نته‌ری میترۆ )یه‌. هه‌ردوو ڕێكخراو بڕیاریاندا به‌ پێكهێنانی كه‌مپینێك له‌ ڕێكخراوه‌ ئاره‌زومه‌نده‌كان ،چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ڕۆژنامه‌نوسان، یاساناسان‌و ئه‌وانه‌ی كه‌خه‌می ئه‌مڕۆو داهاتووی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ یانه‌، كه‌مپینی ( ده‌ستورێك گره‌نتی دیموكراسی بكات) ئه‌مڕۆ ده‌كه‌وێته‌ ڕێ به‌ئامانجی هێنانه‌دی ده‌ستورێك كه‌ گره‌نتی بێت بۆ:

- فراوانكردنی مه‌ودای ئازادیه‌كان و گه‌یشتن به‌ زانیاریه‌كان كه‌یاسایه‌ك نیه‌ ڕێكی بخات , به‌ڵام چه‌ندین یاسا ڕێگره‌ لێیان.

- چه‌سپاندنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ نێوده‌وڵتییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكراوه‌ به‌ مانای ئازادی گه‌یشتن به‌ ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی زانیاری‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌بێ ده‌ستێوردان، كه‌ یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری نه‌ی پێكاوه‌ .

- چه‌سپاندنی سیستمی دیموكراسی كه‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم گره‌نتی ته‌واوی نه‌كردووه‌.

- جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان (یاسادان , دادوه‌ری , جێ به‌جێ كردن) كه‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه‌ تێكه‌ڵی كردوون .

- چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ژنان كه‌ پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم پێداگری ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌كردووه‌.

ئه‌م كه‌مپینه‌ له‌مڕۆوه‌ كارده‌كات , سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و میكانیزمی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی وه‌ك جوڵاندنی ڕای گشتی , به‌گه‌ڕخستنی توانای ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌ ناوخۆییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن , به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئاژانسه‌كانی UN و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێم .

هه‌ردوو ڕێكخراوی (CDO و سه‌نته‌ری میترۆ ) داواكارن له‌سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه‌پشتیوانی و پشتگیری ئه‌م كه‌مپینه‌ بكه‌ن و ببنه‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ران و به‌شداری گه‌رمی چالاكیه‌كانی بكه‌ن , تاكو هه‌موو پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ(ده‌ستورێك گره‌نتی دیموكراسی بكات) .

 

ڕێكخراوی CDO و سه‌نته‌ری میترو 4ی شوبات 2012

بۆ زانیاری زیاتر 07701556364

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه