سۆزدار ئاڤێستا؛ کات کاتی لێپرسینه‌وه‌ی گه‌وره‌یه‌

ده‌نیز وان، بادینان:

سۆزدار ئاڤێستا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (PKK) له‌ چاوپێکه‌وتنێکیدا بۆ "ده‌نیز وان"په‌یامنێری ئاژانسه‌که‌مان (ئاژانسی هه‌واڵی فرات) له‌باره‌ی دۆخی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆج ئالان و هه‌وڵه‌کانی AKP به‌ پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی نکۆڵکردن و قڕکردنی گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌که‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ هه‌ستیارانه‌دا په‌یامی گرنگی دان و ده‌ستنیشانی کرد که‌ بزاوتی ئازادی و گه‌لی کورد کۆنسێپتی سیسته‌می ئیمراڵیان پووچه‌ڵکردۆته‌وه‌, AKP سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌یدا و هه‌روه‌ها وتیشی راپه‌ڕینی گه‌ل راپه‌ڕینی ئازادی ده‌بێت و وتی"بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین ساڵی 2012 ساڵی تێکۆشان و به‌رخۆدانی گه‌وره‌یه‌, ساڵی لێپرسینه‌وه‌ی گه‌وه‌ره‌یه‌ له‌ ناحه‌قی و کرداره‌ نا ئه‌خلاقییه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی".

سۆزدار ئاڤێستا له‌مه‌ڕ ره‌وشی گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری PKK عه‌بدولڵا ئۆج ئالان و هه‌ڵوێستی رێگه‌ گرتن له‌ دیداره‌کان له‌گه‌ڵ‌ ئۆج ئالان و دواجاریش لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه‌ی که‌ به‌ محه‌مه‌دی برای راگه‌یاندبوو "باردۆخه‌که‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و گونجاو نییه‌ بۆ دیدار" ده‌ڵێت:"ئێستاکه‌ له‌ناو کورداندا مژاری رێبه‌ر ئاپۆ مژارێکه‌ که‌ زیاترین گفتووگۆ و باسی له‌سه‌ره‌, چ دوو ژمن و نه‌یاره‌کانی کورد و چ گه‌لی کوردستان ئاگاداری میسیۆنی "رێبه‌ر ئاپۆ"ن و هیچ هه‌ڵوه‌سته‌کردنێک له‌باره‌ی گه‌لی کورده‌وه‌ بێ لێکدانه‌وه‌ی پێگه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ناکری, بزووتنه‌وه‌ی ئازادی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌و میسیۆنه‌وه‌ هه‌ڵسوڕا و ئێستاکه‌ش هه‌مان میسیۆنی هه‌یه‌" و ده‌ڵێت " ئێمه‌ ناتوانین رێبه‌ر ئاپۆ له‌م راستییانه‌ داببڕین و ته‌نیا وه‌کو که‌سێک لێکیبده‌ینه‌وه‌".

ئاڤێستا له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاند که‌ ئه‌م ساڵ، ساڵى به‌رخۆدانه‌ و ده‌بێته‌ ساڵى ئازادى ئۆج ئالان. له‌ هه‌مانکاتدا ئاماژه‌شی به‌ ره‌وشی گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی ده‌کات و رایگه‌یاند که‌ ١٣ ساڵه‌ که‌ سسیته‌مى ئیمرالى نه‌ک به‌ یاساى ده‌وڵه‌تى تورک، به‌ڵکو به‌ کۆنسێپتێکى پیلانگێرى نێو نه‌ته‌وه‌یى به‌رێوه‌ ده‌برێ.

ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری (PKK) له‌باره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ى چاوپێکه‌تن له‌لایه‌ن ئۆج ئالانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌سووکاری، وه‌کوو تێکدانى پیلانه‌کانى AKP ناوزه‌دکرد و گووتی:" AKP ئیمپراتۆرێکى ترسى بونیاد ناوه‌. به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ رێبه‌رایه‌تى ئێمه‌ چه‌ند گۆشه‌گیر بکرێ، ئه‌وه‌نده‌ ده‌رفه‌ت بۆ گه‌وره‌بوون و به‌رفراوانبوونی خۆیان ده‌ره‌خسێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رییه‌کانی AKP پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌. AKP ش به‌و جۆره‌ تۆڵه‌ى خۆی لێ ده‌ستێنێته‌وه‌."

سۆزدار ئاڤێستا له‌ سه‌ر چالاکیه‌کانى ته‌ڤگه‌رى ژنانى کورد که‌ به‌ درووشمى " ئێمه‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بکه‌ین و کۆتایى به‌ کۆمه‌ڵکووژى بێنن" زانیارى دا گوتی:" رێبه‌رایه‌تى ئێمه‌ بوو به‌ موڵکى میلیۆنان که‌س. به‌ فکر، ڕامان، فه‌لسه‌فه‌ و پارادیگماکانى خۆى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین له‌سه‌ر هێڵى مۆدێرنێته‌ى دیموکراتی، کۆنفدراڵیزمى دیموکراتی (KCK) سیسته‌مێکى نویى بونیاد ناوه‌. تێگه‌یشتن له‌و میسیۆنه‌ پێویستیه‌کی گرنگه‌. فه‌لسه‌فه‌ و پارادیگماى ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ بۆ ژنانى کورد ژنانى هه‌رێمه‌که‌ خاوه‌ن گرینگى تایبه‌تییه‌، له‌هه‌مانکاتدا وه‌کو ده‌بینرێ ژنان به‌ چالاکییه‌کانى خۆیان په‌یوه‌ست بوون و دڵسۆزى خۆیان بۆ ئۆج ئالان نیشان ده‌ده‌ن.

له‌باره‌ی کۆمه‌ڵکووژیه‌که‌ى ڕۆبۆسکى و هێرشه‌کانى سه‌ر ROJTV گوتی: " کۆمه‌ڵکوژى ڕۆبۆسکى به‌رچاوترین نیشانه‌ى فاشیزمى AKP یه‌. هه‌رێمى بۆتان به‌درێژایى مێژووى کوردستان هه‌رێمى به‌رخۆدان بووه‌ شوێنێک بووه‌ که‌ ده‌سته‌به‌ردارییان له‌ داخوازییه‌کانی خۆیان نه‌کردووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌شه‌ که‌ رووبه‌ڕووى هێرشى ده‌وڵه‌تى تورک بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ى AKP ناتوانێ به‌ گرتن و کووشتن ئه‌نجامى بدات، ئێستا ده‌یه‌وێ به‌ کۆمه‌ڵکوژى ئه‌نجامى بدات."

ئاڤێستا راگرتنی په‌خشی ROJTV یشی به‌ بازرگانی نێوان ده‌وڵه‌تان و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی سیاسه‌ته‌کانی AKP هه‌ڵسه‌نگاند.

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه