سکاڵای پێشمەرگەیەکی دێرین لە دەسەڵات

بەرێزان خۆ شەوێستان برایان هەڤالان                               وێنەی پێشمەرگەی دێرین عمر سید نوری لە گرتووخانە

سلاو رێز

بەبۆنەی تێپەربونی10 سال بەسەر سكالاكانمدا ئافەرین بۆ چاو داخستن و گوێ ئاخنینەكەتان،هەروا بێدەنگ بن یاخودا بۆ بێدەنگی و وەلام نەدانەوەی هەڤالانی سەركردە: بەرێز كاك شێخ شەمال بێدەنگی و وەلام نەدانەو كارنەكردن بۆ خەلكان زۆر زۆر نارەوایه،كاكه ملا بەختیار، مكتب رێكخستنی بەرێز، كاكەعیماد ، هەموو هەڤالانی كە سكالا نامەیان پێگەیوەو هتتد...

ما می بەرێزمان لەوە زیاتر بۆ كوێ و بۆ كەی؟؟ فەرمودەی شاعیر كە دەفەرموێ:

 

كوردم وداوای حقوقی پایە ماڵی خۆم دەكەم

مالی خۆمە موڵكی كورد، داوای ماڵی خۆم دەكەم

موڵكی كوردستان كە ئیرسی باب و باپیری منه

ئیدیعای هەق وكەلەپووری حەڵالی خۆ م دەكەم

هەروەكو باران لەچاوم دێتەخوارێ ئەشكی خوێن

هەرزەمانێك بەرژەوەندێكی لەمالی خۆم دەكەم

گەر چی لای(جەنابیا ن)خەیالی خاوە میللیەت

من لەلام باشە هەتا ماوم داوای مافی خۆم بكەم

من لەدەستی فاشیەكان قەت ناكەم شكایەت ئەی هەڤالان

گەر شكایەت كەم لەچنگی مام و كاكی خۆم دەكەم

ناسیحا بەس پێم بلێ فینكری مەحا لەفیكری تۆ

نسحەتم ناوێ ئەمن فكری مەحالی خۆم دەكەم

رۆژێ شێخم دیت و پێیم گوت هەتبێ حسسی میللیەت

پێی گوتم من چیم لەوانەداوه، سواڵی خۆم دەكەم

من ئیتر ماهو توشالی ئەجنەبی ناكەم لەبەر

رانك و چۆغەی خۆم لەبزووی رەنگی شالی بۆم دەكەم

گۆشتی رانی خۆم بخۆم با شترە لەچونی بەردەر گای ئەوان

یا دەرێژم خوێنی پاكی خۆم لەسەر ئەم مەقسەده

یا نەفكرێ بۆ غەدرو رووت و رەجالی خۆم دەكەم

چاوەدێری رۆژی خۆشی و جەژنی سەربەستیم ئەمن

گەر مودارا وا دەگەل ئەو رۆژە تالەی خۆم دەكەم

 

براتان

عمر سید نوری

قەلا دزێ

29-12-2011

من كەبێدەنگم هێشتا كەچاوەنۆری وەلام دەكەم

گەر وەلام هەر نەبو فەرقی "ئازای" و "دیلی" چییە پێم بلێن

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه