وەزارەتى ناوخۆى حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێک لەسەر رووداوەکانى دوێنێی قەزاى زاخۆ بڵاودەکاتەوە

ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:

ئیمرۆ رێکه‌وتی 2- 12 له‌ دوای نیوه‌رۆ چه‌ند که‌سانیکی یاسا شکین هه‌ڵساون به‌ چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تێکده‌رانه‌و دروستکرنی ئاڵۆزی له‌ ناو شاری زاخۆ ، و هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر چه‌ند دوکان و شوێنێکی گشتی. ئێمه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناو خۆ ئیدانه‌ی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نایاسایی ده‌که‌ین وه‌له‌ سه‌ر فه‌ رمانی به‌ رێز سه‌رۆکی هه‌رێم بریار درا به‌ پێک هێنانی لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی لێکۆلینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی رێو شوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ به‌و کاره‌ هه‌ڵساون، و ئه‌گه‌ر هه‌ر ناره‌زایی و تێبینیه‌ک له‌ سه‌ رهه‌ر بابه‌تێک هه‌بێت ده‌کرێت له‌ رێگای دایالۆک و گفتو گۆ چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ پی َی یاسا. پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک هێمنی بپارێزن و هه‌موو جۆره‌ کرده‌وه‌یه‌کی توندو تیژی و یاسا شکین مه‌حکوم ده‌که‌ین و رێگا ناده‌ین ره‌و شی ئارامی و سه‌ روه‌ری یاسا له‌ هه‌رێمی کوردستان پێشێل بکرێت به‌ هه‌ر به‌هانه‌یه‌کی جۆراو جۆر بێت.

وتەبێژێک بەناوى وەزارەتى ناوخۆ

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه