داگیركردنی ئه‌شڕه‌ف – ژماره‌ی 146

 

راگه‌یاندنی شه‌ڕ و په‌لاماردانی ئه‌شڕه‌ف له‌ لایه‌ن مالیكی و بانگه‌وازی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌جاتی گیانی دانیشتووانی بێدیفاعی ئه‌شڕه‌ف

رۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی ره‌زبه‌ر، مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاند: ”ئێمه‌ كاتمان بۆ موجاهیدینی خه‌لق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیاری كردووه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ و دوای ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئازادین كه‌ بۆ كۆتاییهێنانیان له‌ ناو خاكی عێراقدا بڕیار بده‌ین. ئێمه‌ به‌ وڵاتانی دراوسێ ناڵێین كه‌ له‌ ئاست كوشتن بێده‌نگ بن”. ئه‌و لێدوانه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ بۆ ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌ ئاست ئۆپه‌راسیۆنی تاوانكارانه‌ی رژێمی ئێران له‌ ناو خاكی عێراقدا.

ناوبراو له‌ درۆكردنێكی ته‌واو ئاشكرایدا گوتی: ”ئه‌وان ... هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵكو له‌وه‌ش خراپتر، ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن. ئه‌وان رێكخراوێكی تیرۆریستین كه‌ هپچ پاسایه‌ك نایانگرێته‌وه‌”.

خانمی مریه‌می ره‌جه‌وی، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی موقاومه‌تی ئێران، ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌ شه‌ڕێكی به‌ئاشكرای دژ به‌ ئه‌شره‌ف و رێگه‌خۆشكردن بۆ درووستكردنی گۆمی خوێن و كوشتاری دووباره‌ی دانیشتووانی بێدیفاع و بێ چه‌كی ئه‌شڕه‌ف وه‌سف كرد. گوتیشی: ئه‌م لێدوانانه‌ هیچ گومانێك له‌ مه‌به‌سته‌ شوومه‌كانی رژێمی ئێران و حكومه‌تی عێراقدا ناهێڵیته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كارشكێنی بكه‌ن له‌ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی هێمنانه‌ بۆ ئه‌شڕه‌ف.

خانمی ره‌جه‌وی پێداگرانه‌ داوای له‌ ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌ تایبه‌تی سكرتێری گشتی كرد به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، كه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ پێش‌بینی ده‌كرێت، هه‌نگاوێكی خێرا بنێن و حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن ئه‌م ئولتیماتۆمه‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌یه‌ی كۆتایی 2011 هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌. چاودێرانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یان هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌شڕه‌ف جێگیر بكه‌ن و پاراستنی دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف له‌ به‌رانبه‌ر توندوتیژی و جێگۆڕكێ پێكردن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن تا رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی هێمانه‌ی پرسه‌كه‌ هه‌موار بكرێت.

هه‌روه‌ها داوای له‌ كۆمیسێری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ كارشكێنییه‌كانی رژێمی ئێران و حكومه‌تی عێراق، خێراتر ستاتۆی په‌ناهه‌نده‌یی هه‌موو دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف رابگه‌یه‌نێت تا بیانووییه‌ك نه‌مێنێت بۆ كوشتاری ئه‌وان.

ئه‌م لێدوانانه‌ی مالیكی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پاسدار دانایی‌فه‌ر، باڵیۆزی رژێمی ئاخوندی له‌ عێراق، له‌ ماوه‌ی ده‌ رۆژی رابردوودا، به‌ جیا چاوی به‌ مالیكی، حه‌سه‌ن سه‌نید، عه‌مار حه‌كیم، هادی عامری و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كه‌وتووه‌ و داوای لێكردوون هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هێمنانه‌ی پرسی ئه‌شڕه‌ف ره‌ت بكه‌نه‌وه‌ و ئولتیماتۆمی تاوانكارانه‌ی داخستنی ئه‌شڕه‌ف له‌ كۆتایی ساڵی 2011 جێبه‌جێ بكه‌ن.

سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران - پاریس

20ی ره‌زبه‌ری 1390 (12 ئۆكتۆبه‌ری 2011)

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه