ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ هه‌ڵسوڕاوی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدَ ئازادبكرێت ‍

به‌هاری ڕابردو كوردستان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی كه‌تیدا ده‌یان هه‌زار ئینسانی ئازادیخواز له‌ زۆرێك له‌شارو شارۆچكه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌ماف وئازادیه‌كانیان هاتنه‌مه‌یدان، تاسه‌رئه‌نجام پاش62 ڕۆژ به‌ردوام بوونی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ حزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری سه‌ركوتكردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوریه‌یاندا. بۆیه‌پاش كوشتارو ڕاونان، ڕفاندن و بێ سه‌روشوێن كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م جولانه‌وه‌یه‌ دواتر له‌ڕێگه‌ی میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستانه‌وه‌ ئه‌م جولانه‌وه‌یان سه‌ركوتكرا.

درێژه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژی و دۆخه‌ میلیتاریستیه‌ به‌وه‌گه‌شت ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ فشارێكی زیاتر بهێنین بۆ هه‌لسوراوانی خۆپیشاندانه‌كان و نووسه‌ران و نه‌یارانی ده‌سه‌لات. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی 5 مانگه‌ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار ڕۆژانه‌ به‌ڵێنی چاكسازی و وه‌لامدانه‌وه‌ به‌ داخوازیه‌كانی خه‌لكی كوردستان ده‌ده‌ن وته‌نانه‌ت له‌مانگی ڕابردوشدا سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود به‌رزانی به‌ڵینی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت و داخوازیه‌كانی خه‌لكی كوردستانیداو چه‌ند جار دوو پاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌هه‌موو تاواباران وته‌قه‌كرانی ڕووداو خۆپیشاندانه‌كانی پاش 17 شوبات بده‌ن به‌دادگاو سزایان خۆیان ده‌گه‌یه‌نن. به‌لام به‌كرده‌وه‌ تائێسته‌ نه‌ك ته‌نیا یه‌ك تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پۆلیسی سلیمانی وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاو له‌هه‌وڵی ده‌سگیركردن و دادگایكردنی كه‌سانێكه‌ كه‌ له‌خۆپیشاندانه‌كانی پاش 17 شوباتدا به‌شداریان كردوه‌. له‌مباره‌شه‌وه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ڕۆژه‌ ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ كه‌ هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی سلیمانیه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێ به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌گوایه‌ ناوبرارو له‌خۆپیشاندا هانی خه‌لكی داوه‌ بۆ كوشتن. له‌كاتێكدا ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ یه‌كێك له‌ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌له‌بجه‌ بووه‌ كه‌ له‌ڕۆژی 22 مارسدا به‌تووندی بریندار بووه‌. مه‌ترسی ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌پێده‌چێ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا كارێك كه‌له‌ده‌ستووری خۆیدا داینابێ ده‌سگیركردنی هه‌لسوڕاوانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌كانه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی فایه‌ق تۆفیق بریكاری وه‌زراتی ناوخۆ به‌ڵگه‌نه‌ویستێكی ئاشكرابێت كه‌له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ چاوپیكه‌وتنێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هیچ فه‌رمانیكمان بۆ نه‌هاتووه‌ بۆ ده‌سگیركردن و ڕایگه‌یاند كه‌:(( ناوی كه‌سمان بۆ نه‌هاتووه‌ كه‌ بلین ده‌سگیری بكه‌ن، هه‌موو كه‌س ده‌ڵین ته‌قه‌كه‌ره‌كان بگرن، به‌لام ته‌قه‌كه‌ره‌كان كین ؟)) ئه‌گه‌ر ده‌یان وێنه‌و گرته‌و دۆكیومه‌نت و ته‌نانه‌ت سكالای خێزانی قوربانیانیش نابنه‌ هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌لماندن ونیشاندانی تاوانه‌كانی ته‌قه‌كه‌ران، ئه‌وا ئیتر ده‌بێت خه‌لكی كوردستان دل به‌چ به‌لین وبڕیارێكی ئه‌م حكومه‌ته‌ خۆشكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی تاوانباران. به‌لگه‌و دۆكیومه‌نته‌كانی ئاسایشی سلیمانی هه‌رچیه‌ك بێت ناتوانێت پاساوی ژیرپێنانی ئه‌و پرنسپیه‌ سه‌ره‌تایه‌ بكات كه‌ تا كاتی سه‌لمانی تاوان هیچ كه‌سێك نابێت به‌تاوانبار ناوزه‌د بكریت و زیندان بكرێت.

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌لێك له‌ڕۆشنبیران وئازادیخوازانی كوردستان وهه‌نده‌ران سه‌رباری ئیدانه‌كردنی ئه‌م ده‌ستدریژی وده‌ستگیری كردنه‌ی ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ هاوكات داواكارین هه‌رچی زووتر ئاسایشی سلیمانی و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌ریم ئیبراهیم كاكه‌ ئازاد بكه‌ن و له‌باتی ده‌سگیركردن و ئازاردانی قوربانیان كه‌سانێك دادگای بكه‌ن كه‌ به‌ئاشكرا ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانداران كرده‌وه‌و دۆخی كۆمه‌لگای كوردستانیان هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و نائه‌منی برد. هه‌رله‌مباره‌وه‌شه‌وه‌ داوا له‌هه‌موو ئازادیخوازان و نووسه‌ران و ڕۆشبیران و هه‌موو حیزب و ڕێكخراوێكی ئینسان دۆست و ئازادیخواز ده‌كه‌ین كه‌ ناره‌زایه‌تی خۆیان دژ به‌م ده‌ستدریژیان ده‌برن و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ئیبراهیم كاكه‌ ئه‌حه‌ بن ‍.

 

 

به‌هادین حاجی به‌كری دارتاش _ ناسراو به‌ ( ڕێبوار عارف )

هیدایه‌ت مه‌لا عه‌ل _ نوسه‌ر / دانیمارك

قادر نادر - نوسه‌ر سوئید

شیرازار حسن - نوسه‌رو لیكۆله‌ره‌وه‌

ناسك قادر _ وته‌بێژی پێشوی ئه‌نجحومه‌نی سه‌رای ئازادی

شه‌ماڵ عه‌لی _ هه‌لسورانی سیاسی / سوئید

مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره‌ _ نوسه‌ر دانیمارك

هونه‌ر تۆفیق _ نوسه‌ر / دانیمارك

ئاراس وه‌هاب _ نوسه‌ر / دانیمارك

ئازاد جاف _ چالاكی سیاسی دانیمارك

ئارام عه‌لی / به‌رپرسی ده‌زگای هاوپشتی

گۆران هه‌له‌بجه‌ی _ رۆژنامه‌نوس ، دانیمارك

خه‌سره‌و سایه‌ _ هه‌لسوراونی سیاسی

مسحین كریم _ هه‌لسوراوی سیاسی

نه‌جیبه‌ محمود _ چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان / سوئید

هیوا قادر / نوسه‌ر

به‌یان ناسیج _ چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان / سوئید

ئاسۆ جه‌بار _ نوسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه‌

ئیدریس عه‌لی _ نوسه‌ر

ئاكۆ خه‌لیلیزاد چالاكی سیاسی به‌ریتانیا

عه‌لی محمه‌د محمود/ هه‌ولیر

به‌شدار عه‌لی _ رۆژنامه‌نوس / هه‌ولیر

نادر عبدالحمید _ دانیمارك

ناسیج عه‌بدولڕه‌حیم چالاكی مه‌ده‌نی هه‌له‌به‌جه‌

فاروق خه‌فار قوتابی چالاكی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه‌

ئاسكۆ كه‌مال _ مامۆستا چالاكی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه‌

كه‌یوان تاهیر _ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری تاك

گروپی 17 شوبات له‌ ستۆكهۆلم

پۆڵای زیندان / زیندانی سیاسی ، سوئید

كۆمیته‌ی سوئیدی چاودیری كوردساید چاك

خالید ره‌زا / هولند

حه‌سه‌ن جودی رۆژنامه‌نوس / سوئید

سۆران عومه‌ر / رۆژنامه‌نوس سلیمانی

وریا حه‌مه‌ تاهیر / رۆژنامه‌نوس / سوئید

هه‌لگورد سه‌مه‌د _ رۆژنامه‌نوس / فه‌ره‌نسا

به‌همه‌ن عومه‌ر _ رۆژنامه‌نوس هه‌ولیر

هیوا ناسح _ نوسه‌ر / سویسرا

عیسا خدر _ رۆژنامه‌نوس هه‌ولیر

عه‌باس ئیسماعیل حه‌مه‌د _ پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی فیمینیستانه‌ی سوئید

كه‌مال چۆمانی _ رۆژنامه‌نوس / هیند

گۆران دوكانی _ رۆژنامه‌نوس ئه‌مه‌ریكا

خه‌بات نه‌وزاد _ رۆژنامه‌نوس هه‌له‌بجه‌

نه‌وشیروان بۆینی

كه‌یوان تاهیر

وشیار عه‌باس

هاورێ باخه‌وان _ نوسه‌ر / هولند

عسمان ئه‌حمه‌د _ هه‌لسوراوی سیاسی / دانیمارك

خالید ره‌سول _ چالاكی سیاسی / دانیمارك

محسین عه‌لی _ ئه‌ندازیار / به‌ریتانیا

لوقمان مسته‌فا _ زیندانی سیاسی / دانیمارك

ڕێكخه‌ری كه‌مپه‌ین ریبوار عارف

به‌رێزانێك كه‌ پشگیری له‌م كه‌مپه‌ینه‌ ده‌كه‌ن ده‌توانن به‌م دوو ئیمله‌ په‌یوه‌ندیمان پیوه‌ بكه‌ن

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه