لێره‌وه‌ بزانن پێکه‌نین چ سودێکی هه‌یه‌!!!

سیــــــروان واحد:

پێکه‌نین دیارده‌یه‌کی روخساریه‌ به‌لام پیویستی به‌ توانایه‌کی رۆحی هه‌یه‌ تاکو مرۆڤ پێبکه‌نێت ،،، پێکه‌نین دیارترین ئاراسته‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دلخۆش بکات چونکه‌ پێکه‌ینین یه‌کێکه‌ له‌ جالاکیه‌کانی ده‌روونی و ده‌روون پاک ده‌کاته‌وه‌ و مرۆڤ دلخۆش ده‌کات و ئاسوده‌یی و خۆشه‌ویستی ئه‌به‌خشێت به‌ ده‌روونی که‌سه‌کان

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێکردنه‌ له‌و کاتانه‌ی که‌ مرۆڤ پێده‌که‌نێت زیاتر له‌ 17 ماسوکه‌ی له‌ش به‌شداری تیا ده‌که‌ن و ئه‌بێته‌ هۆی چالاکتر کردنی زیاتر له‌ 80 ماسولکه‌ی له‌ش هه‌روه‌ها ئه‌بێته‌ هۆی به‌هیز بوونی ماسوکه‌کانی سک و خێرابوونی هه‌واگۆڕکێ و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی باشتربوونی سوری ئۆکسجین له‌ نێو له‌شدا و باشتر ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌ پێویستیه‌کانی له‌کش

به‌پێی دواین زانیاری و توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی سوده‌کانی پێکه‌نین ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه‌ که‌ پێکه‌نین چاره‌سه‌ری زۆرێک له‌ نه‌خۆشیه‌کانه‌ به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان چونکه‌ له‌ رێگه‌ی پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌روونی مرۆڤ ئاسوده‌ ده‌بێت هه‌روه‌ها به‌پێی گوته‌ی پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کان پێکه‌نین باشترین رێگه‌ چاره‌یه‌ بۆ رزگاربوون له‌ دوو دڵی و خه‌مۆکی و دووره‌ په‌رێزی هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز کردنی ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشی و توانای له‌ش به‌رزده‌کاته‌وه‌ دژی نه‌خۆشیه‌کان

ئایا هیچ کات روویداوه‌ پێبکه‌نیت و پرسیار له‌ خۆت بکه‌یت بۆ پێده‌کنیت ؟ به‌لام ره‌نگه‌ هۆکاری پێکه‌نینیه‌که‌ بریتی بێت له‌ هه‌ست کردن به‌ خۆشی یاخود ده‌رچوون له‌ باری دوو دڵی و خه‌مۆکی یاخود چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ک بێت یاخود بینینی رووداوێکی کۆمێدیا بێت به‌لام زۆر جار ئاراسته‌یه‌کی رۆحی وا له‌ مرۆڤ ده‌کات پێبکه‌نێت ئه‌ویش وه‌ک بیرهاتنه‌وه‌ی رووداوێکی پێکه‌ینیاوی که‌ به‌سه‌ر خۆت یان یه‌کێک له‌ هاورێیه‌کانت هاتبێت و ئه‌تخاته‌وه‌ پێکه‌نین

 

سوده‌کانی پێکه‌نین

 

- چالاکترکردنی باری ده‌روونی و سوڕی خوێن له‌له‌ش

- که‌م کردنه‌وه‌ی هۆڕمۆنی خه‌مۆکی و دوو دلی له‌ له‌ش

- چالاکترکردنی ئامێری به‌رگری له‌ش و به‌هێزتر کردنی به‌رگری له‌کش دژی نه‌خۆشی

- هه‌ست کردن به‌ دلخۆشی

- راهێنانێکی وه‌رزشیه‌ بۆ دل و گورچیله‌ و ئه‌بێته‌ هۆی باشتر کردنی کاره‌کانی دڵ و گورچیله‌

- ئه‌بێته‌ هۆی به‌هێزتر بوونی په‌یوه‌ندی نیوان دوو که‌س

- هه‌ستی ده‌روونی تاک به‌رز ده‌کاته‌وه‌

- پێکه‌نین ئه‌بێته‌ هۆی زوو گه‌یشتنی ئۆکسجین به‌ خوێن

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه