ژیانی هاوڵاتیان‌و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌به‌رده‌م مه‌رگ‌و ژه‌هراویبوندایه‌

بۆ ڕای گشتی:

پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ 23 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها جار دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ شه‌هیده‌ ، به‌رپرسانیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌مه‌ترسی ژه‌هراویبونی ژینگه‌و ژیانی هاوڵاتیان له‌پاشماوه‌ی چه‌كی كیمیاوی پاش كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ساڵی 1988، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بریندارانی چه‌كی كیمیاوی ناوبه‌ناو به‌هۆی نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پێویسته‌وه‌ به‌ده‌م ئازاره‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، له‌به‌رانبه‌ر خه‌مساردی حكومه‌تی هه‌رێم ‌و گوێ نه‌دان به‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م كێشه‌ مه‌ترسیداره‌، ئه‌وه‌تا جارێكی تر و له‌ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی بۆمبێكی كیمیاوی نه‌ته‌قیوه‌وه‌كه‌ به‌ڕێكه‌وت له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، جارێكی تر ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ خێر نه‌دیوه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م مه‌ترسی مه‌رگ‌و ژه‌هراویبونه‌وه‌ ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه‌ چه‌ند كه‌سێك برینداربوون‌و تووشی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ‌و ژه‌هراوی بوون ئه‌مه‌ش جارێكیتر به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ، كه‌ خاك‌و ئاوو هه‌وای ئه‌م شاره‌ هێشتا له‌مه‌ترسی ژه‌هراویبوون ڕزگاری نه‌بووه‌، له‌مه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌پاش ئه‌م چه‌نده‌ها ساڵه‌و ده‌ست به‌كاربوونی حكومه‌تی هه‌رێم هێشتا كه‌سانی پسپۆڕو شاره‌زا نی یه‌ بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه‌ كیمیایی یانه‌ هه‌ربۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌وه‌ كه‌چی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌مساردی نه‌نوێنێ و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی بگرێته‌ ئه‌ستۆی حۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

1- ده‌ست به‌جێ تیمێكی پسپۆڕو شاره‌زا پێك بهێنێ بۆ ڕوپێوكردنی سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌له‌هه‌ر جۆره‌ پاشماوه‌یه‌كی كیمیاوی

2- تیمێكی ژینگه‌یی پسپۆڕ پێك بهێنرێ بۆ پشكنینی ئاو هه‌واو خاك‌و به‌روبوومی كشتوكاڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌و ڕێ‌و شوێنی پێویست بگرێته‌ به‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌كه‌ی

3- پێكهێنانی تیمێكی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنینی سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی توشبوانی چه‌كی كیمیاوی، ئه‌وانه‌ی تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون.

كۆمیته‌ی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

حزبی شیوعی كوردستان

15/9/201

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه