با ئاسنکاری ته‌واو بکرێت بۆ چالاکییه‌کانی سه‌رۆک کۆماری عێراق

سلێمانی، ١٨ی ئه‌یلولی ٢٠١٢ :

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له‌ رۆژنامه‌نوسان دوا له‌ راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌کات ئه‌وپه‌ڕی ئاسنکاری بکه‌ن بۆ رۆژنامه‌نوسانی ناوخۆیو بیانی به‌ مه‌به‌ستی روماڵکردنی دیداره‌ سیاسییه‌کانی به‌ڕێز جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق.

دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند مانگێک له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری پاشان چاره‌سه‌ری سروشتی ئێواره‌ی دوێنێدووشه‌ممه‌ ١٧ی ئه‌یلول، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

له‌ قۆناغه‌کانی هاتنه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌، تا گه‌یشتنی به‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی، جگه‌ له‌ چه‌ند لێدوانێکی وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، هیچ که‌ناڵکی راگه‌یاندنی کوردستانی و عێراقی، نه‌یانتوانیوه‌ له‌و وێستگانه‌دا وێنه‌و راپۆرتی رۆژنامه‌وانی ، ئاماده‌ بکه‌ن.

جێگه‌ی سه‌رنجه‌ دوا هه‌واڵی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌سه‌ر پێگه‌ی ره‌سمی سه‌رۆکایه‌تی، به‌ زمانی کوردی، هه‌واڵێکی کۆنی زیاتر له‌ مانگێکه‌. له‌ رێکه‌وتی ١٤ی ئابی رابردو بلاَوکراوه‌ته‌وه‌، برسکه‌یه‌کی پیرۆزباییه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی، بۆ (ئاێف على زه‌ردارى)ى سرۆکى کۆمارى پاکستانى ئیسلامی ناردووه‌. سه‌نته‌ری میترۆ پرسیار ده‌کات" ئایا تیمی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ پشودا بون؟"

وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند " سه‌رۆک کۆمار له‌ رۆژانی ئاینده‌ به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئێستای عێراق و ره‌وینه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌کانی چه‌ند دیارێکی ده‌بێت"

سه‌نته‌ری میترۆ ئاگاداره‌ که‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق نوری ئه‌لمالکی سه‌ردانی سه‌رۆک کۆمار ده‌کات، وه‌ک له‌ به‌رنامه‌دایه‌ به‌رَێز عه‌مار حه‌کیم و به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوی و ژماره‌یه‌کی له‌ به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی عێراق سه‌ردانی بکه‌ن.

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له‌ رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراقو مانه‌وه‌ی له‌ شاری سلێمانیو دیدارو چاوپێکه‌وتنه‌کانی جێگی بایه‌خی رۆژنامه‌نوسانه‌و به‌های هه‌واڵیان هه‌یه‌ . ناکرێت هه‌موو ئه‌و چالاکییه‌ سیاسیانه‌ به‌دور له‌ چاوی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌بچن.

سه‌نته‌ری میترۆ داوا ده‌کات" چه‌ند مانگێکه‌ گه‌لی عێراق له‌ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکن هیوایان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی هه‌ڵچنیوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئه‌وپه‌ڕی ئاسنکاری بکه‌ن بۆ رۆژنامه‌نوسانی ناوخۆیو بیانی به‌ مه‌به‌ستی روماڵکردنی دیداره‌ سیاسییه‌کانی سه‌رۆک کۆمار"

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه