چۆپی دەبێتە جێگەی سەرنجی کەناڵەکانی هۆڵەندا

ئەوەی کە دیارە هونەرمەند چۆپی لەم چەند هەفتەیەدا بووەتە جێگای بایەخی میدیای هۆڵەندی، تا ئێستا چوار ڕۆژنامەی گەورەی هۆڵەندی و چەندیین ڕادیۆ و دوو پرۆگرامی تەلەفزیوۆنی ئەنجامداوە و تا ئێستاش هەر بەردەوامی هەیە و چەندیین ڕۆژنامە و ڕادیۆ و کەناڵی تەلەفزیۆنی تر چاوپێکەوتنیان لە گەڵیدا ئەنجامداوە و چەندیینی تریش پەیوەندیان کردووە و لە ماوەی داهاتوودا بڵاو دەکرێنەوە.

ئەمە لینکی یەکێك لە بەرنامەکانێتی لە کەناڵی (NED1) بە ناوی (Eenvandaag) لە 23-8-2012 بڵاو بووەتەوە و یەکێکە لە باشترین ڕیپۆتاژەکانی ئەو بەرنامەیە کە تاکوو ئێستا زۆرینەی خەڵك تەماشای کردووە لە گەڵ چۆپی و دایکی چۆپی و برادەرەکانی دەدوێن و هەروەها لە گەڵ ماموەستا هۆڵەندێکەی چۆپی کە فێری گۆرانی گوتنی کردووە دەدوێن.

ئێرە کلیك بکە بۆ بینینی پرۆگرامەکە.

http://www.eenvandaag.nl/binnenland/41128/koerdisch_nederlandse_superster_chopy_fatah

دوهەم پرۆگرامی لە 26-8-2012 بڵاوکرایەوە لە پرۆگرامی (Raymann is laat).

ئێرە کلیك بکە بۆ بینینی پرۆگرامەکە.

http://www.youtube.com/watch?v=-A821uk7r5I

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه