دەبێ موحسین سه‌عدوون و ئه‌شواق جاف داوای لێبوردن بکه‌ن له‌ کورد و دۆسته‌کانی!

له‌ دوو لێدوانی جیاوازدا له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ڕێزان موحسین سه‌عدوون و ئه‌شواق جافه‌وه‌، تێیدا ده‌ڵێن گوایه‌ چه‌ند که‌س و کۆمه‌ڵێک به‌ هه‌ڵه‌ له‌ قسه‌کانی به‌ڕێز جه‌لاله‌ددین ئه‌لسه‌غیر تێگه‌یشتوون یان به‌ هه‌ڵه‌ لێکیان داوه‌ته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی وه‌رگرتنی هه‌واڵ له‌ سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه‌ ده‌که‌ن و گوایه‌ ئه‌مان زانیاریی خۆیان له‌ سه‌رچاوه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌عدوون ده‌ڵێت:(بابه‌ته‌که‌‌ وا بۆ کورد ڕوون کرایه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ی شێخ جه‌لاددین ئه‌لسه‌غیر باسی کردووه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ زانایانی ئایینی و سه‌یده‌کانه‌وه‌، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌لسه‌غیر بوونه‌ته‌‌وه‌، ده‌یانه‌وێت ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی بخه‌نه‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌که‌یان تێک بده‌ن و ئه‌مان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵه‌ نابه‌جێیانه‌ ده‌بنه‌وه‌..

قسه‌کانی هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مان چاوبه‌ستن و گاڵته‌ به‌ عه‌قڵکردنه‌، له‌ لایه‌که‌وه‌ داننانه‌ به‌وه‌ی خوتبه‌که‌ی ئه‌لسه‌غیر دژایه‌تیی تێدا هه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و هێرش و دژایه‌تییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ زانایانی ئایینی و سه‌یده‌کانه‌. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌موو قسه‌ نابه‌جێ و دوژمنایه‌تی و هزری شۆڤینی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌ی گه‌لی کورد دوچاری بووه‌ دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ بکه‌ن، له‌ هه‌مان کاتدا قسه‌کانی ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ هێرشێکی ناڕه‌وا و نابه‌جێیه‌ دژ به‌ کورد و دۆستاکانی که‌ گوایه‌ ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی و هاوپه‌یمانێتی مێژوویی نێوان شیعه‌ و کورد تێک بده‌ن.

کێن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌کی بخه‌نه‌وه‌؟ ئه‌وانه‌ی که‌ هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر کورد و به‌ (لاده‌ر) وه‌سفیان ده‌که‌ن و گوایه‌ له‌ یه‌که‌م شه‌ڕی مه‌هدیدا له‌ناو ده‌برێن یان ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هێرش به‌سه‌ربردنه‌ ده‌بنه‌وه‌ و داوای دادگاییکردنی هانده‌ر و هاندان ده‌که‌ن وه‌ک یاسا تاوانباری ده‌کات ؟ کێن ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانێتی تێک ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن کورد بکوژن یان ئه‌وانه‌ی دژ به‌ تاوانی هاندان و هانده‌رانی کورد کوشتن دەوەستنەوە ؟

ئێمه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ واژۆمان کردووه‌، داوا ده‌که‌ین هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌عدوون و جاف به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی داوای لێبوردن بکه‌ن له‌و قسه‌ نابه‌جێیانه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵیان که‌‌ کورد و دۆسته‌کانی ده‌شکێننه‌وه‌ و سووکیان ده‌که‌ن، یانیش قسه‌کان به‌ درۆ بخه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها داوایان لێ ده‌که‌ین ئه‌و خوتبه‌ هانده‌ره‌ی که‌ هێرش ده‌باته‌ سه‌ر گه‌لی کورد تاوانبار بکه‌ن و وه‌ک هۆیه‌کی دووبه‌ره‌کی له‌ قه‌ڵه‌می بده‌ن و داوای لێبوردن له‌ به‌شداربووانی بانگه‌وازی دژ به‌ خیتابی شۆڤێنی بکه‌ن.

ناوی واژۆکه‌ران :

1. شه مال عادل سليم / نووسه‌ر وشێوه‌کار و چالاکوانی سیاسی/ ده‌نمارک

2. دانا جه‌لال / نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان/ سوێد

3. فه‌همی کاکه‌یی/ نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی / سوێد

4. هیشام ئاکره‌یی/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان/ سوێد

5. خدر دۆمه‌لی/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

6. حه‌سه‌ن جودی / نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

7. شادمان عه‌لی فه‌تاح/ چالاکوانی مافی ژنان

8. هیوا عه‌لی ئاغا/ نووسه‌ر/ هۆله‌ندا

9. فوئاد عه‌لی ئه‌کبه‌ر/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

10. مه‌حموود وه‌ندی / نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی

11. ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب/ نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی

12. نه‌واف خه‌لیل/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

13. قادر نادر/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

14. سوبحی مه‌هدی/ چالاکوانی سیاسی/ سلێمانی

15. هسوا دندی/ ڕۆژنامه‌نووس

16. سوهاد كه‌ركووكی/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

17. یوسف ئه‌بو ئه‌لفه‌وز/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

18. فاروق سه‌بری/ شانۆکار

19. سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین/ نووسه‌ر و چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی

20. سه‌لام عه‌بدوڵڵا / چالاکوانی مافی مرۆڤ/ خانه‌قین

21. حسو هورمی/ ڕۆژنامه‌وان/ هۆله‌ندا

22. ئیبراهیم یوسف/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

23. عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د/ نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی / هه‌ولێر

24. مستۆ دنایی/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان / كوردستان

25. کارزان حه‌مید/ ڕۆژنامه‌وان/ هه‌ولێر

26. قاسم نوكانی/ ڕۆژنامه‌وان/ که‌رکووک

27. ئاشتی حه‌ساری/ ڕۆژنامه‌وان/ که‌رکووک

28. فاخر ڕه‌حمان بڵباس/ ڕۆژنامه‌وان/ که‌رکووک

29. حه‌مه ره‌شاش/ پێشمه‌رگه‌ی دێرین/ که‌رکووک

30. تريفه‌ خدر ڕه‌شید/ هونه‌رمه‌ند/ که‌رکووک

31. شه‌ونم نه‌سره‌ددین ئه‌حمه‌د/ چالاکوان له‌ بواری مافی ژنان

32. عه‌فان ئه‌حمه‌د/ ڕۆژنامه‌وان

33. شامل قادر/ ڕۆژنامه‌وان/ که‌رکووک

34. رزكارحه‌ساری/ ڕۆژنامه‌وان/ که‌رکووک

35. فرمێسک خدر ره‌شيد/ ڕۆژنامه‌وان/ که‌رکووک

36. سه‌لاح جه‌عفه‌ر ڕه‌شید/ ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌

37. رابه ر ره‌شيد/ ڕۆژنامه‌وان/ که‌رکووک

38. عه‌زيز ڕه‌شید هه‌ریری/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان/ هه‌ولێر

39. سه‌رکه‌وت ده‌باغ/ دیلماج/ سوێد

40. رولان نه‌بيل حه‌نا/ کرێکار/ سوێد

41. فه‌هد گه‌ردوانی/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان/ سوێد

42. جه‌لال هۆرينی / چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی

43. سوهه‌یل زه‌هاوی/ نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی/ هه‌ولێر

44. سه‌ڵاح مه‌زن/ نووسه‌ر

45. کامه‌ران وه‌لی عه‌لی (نهرو)

46. عیماد عه‌لی/ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

47. شه مال رؤوف/ نووسه‌ر و چالاکوان

48. تامان شاكر/ نووسه‌ر و چالاکوانی مافی ژنان

49. ئه‌یار باکی/ یاساناس

50. کاروان که‌ریم ئه‌حمه‌د/ هونه‌رمه‌ند/ ئه‌ڵمانیا

51. مه‌جيد حه‌مه فه‌ره‌ج/ ڕۆژنامه‌وان

52. رزگار عه‌زيز که‌ریم (پۆڵا زیندانی)/ کرێکار

53. شێرزاد شێر/ ڕۆژنامه‌وان

54. فوئاد عوسمان/ پسپۆری زه‌مینه‌سازی فابریک / ئه‌ڵمانیا

55. نه‌جات جه‌بار/ چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی/ هۆله‌ندا

56. نه‌بيل تۆمی/ نووسه‌ر و شێوه‌کار/ سوێد

57. هيوا زه ندی/ ڕۆژنامه‌وان

58. خالید ڕه‌زا/ چالاکوانی سیاسی/ هۆله‌ندا

59. نه‌جمه‌ددین فه‌قێ/ نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر / كوردستان

60. نالیا ئیبراهیم/ چالاکوانی ژینگه‌ و مافی مرۆڤ

61. ئاری کاکه‌یی/ نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی/ سوێد

62. عوسمان هورمزيار/ نووسه‌ر و شاعیر/ كوردستان

63. مير ئاکره‌یی/ نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ بواری ئیسلامزانی

64. نیهاد قازی/ نووسه‌ر

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه