بەیاننامەی ئاگادارکردنەوە ، لەسەرتان دەنوسین

بەیاننامەی ئاگادارکردنەوە بۆ سەرجەم تەلەفزیۆنەکان و کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن: لەرۆی 1-9-2012 ـەوە دەستدەکەین بە تۆماری پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانتان و لە سەرەتای مانگی 10-2012 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا راپۆرتی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانتان بڵاودەکەینەوە.

رۆژ: 27-8-2012

دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەمان لەسەر کاریگەری بڕگە توندوتیژەکانی دراماکان لەسەر منداڵان، بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتەکەمان، چەند توێژەرێکی کۆمەڵایەتی و دەروونی هەستاین بە دروستکردنی (گروپی ئاشتی بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان).

بەداخەوە رۆژانە هەواڵی شەڕو توندوتیژی و کوشتار دەبیستین لە کۆمەڵگاکەماندا، بۆیە بە پێویستمانزانی لە ڕێگەی دامەزراندنی گروپێکەوە کاربکەین لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی کۆمەڵگاکەمان.

سەرەتای کارەکەشمان بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵەکان دەست پێ دەکەین.

واتە بەشێوەی خولی و مانگانە، راپۆرتی خۆمان بڵاوده‌که‌ینه‌وە لەسەر هەموو کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن، لەبارەی ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی که‌ ده‌یکه‌ن له‌ بوارە ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا، واتە لە یەکەمین راپۆرتماندا کە لەسەرەتای مانگی 10-2012 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا بڵاویدەکەینەوە، ناوی ئه‌و کەناڵانە ده‌نوسین و بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌ ، که‌ لەمانگی 9-2012 دیمه‌نی توندوتیژی و خوێنڕشتنیان بڵاوکردووەتەوە و لێیان نەنوسیوە "نا بێت منداڵ سەیری بکات". و هەموو مانگێک راپۆرتی پێشێلکارییەکان بڵاودەکەینەوە.

له‌سه‌ره‌تا کاری گروپه‌که‌مان به‌وشێوه‌یه‌ ده‌ست پێده‌که‌ین، له‌پاشان قسه‌ له‌سه‌ر بواری دیکه‌ش ده‌که‌ین.

لەکاتی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەمان بەناوی (منداڵانی کوردستان بپارێزن له‌ شمشێرو تیری دراما کۆرییه‌کان) لە 13-8-2012 دا، خۆشبەختانە زۆربەی دەزگاکانی راگەیاندن هاتن بەدەم هەڵمەتەکەمانەوە و بەشێوەی جیاجیا ئەو پرسەیان وروژاند، هەروەها زیاتر له‌ سه‌دان که‌سایه‌تی و مامۆستای زانکۆ ، رۆژنامه‌نوس و رێکخراوو گروپه‌کان پشتیوانی خۆیان بۆ ناردووین، لێرەوە جێی خۆیەتی سوپاسی هەموویان بکەین.

هیوادارین لە هەموو لایەک لەم هەنگاوەشماندا پشتگیرمان بکەن و لەپێناو کارکردن بۆ بنیاتنانی ئاشتەوایی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگاکەماندا هاوکار و پشتیوانمان بن.

راپۆرتی تۆمارکردنی پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵەکان، کارێکی گەورەو گرنگە، بۆئەوەش ئەم داواکارییانەمان هەیە لە سەرجەم هاوڵاتیان و چین و توێژەکان و کەناڵەکان:

1- داواکارین لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن چ ناوخۆیی چ ئاسمانییەکان، تکایا لەسەر هەموو ئەو بڕگەو فیلمانەی کە توندوتیژی رەفتاری و گوفتارییان تیایە ، بنوسن بۆ منداڵ شیاو نییە تەماشای بکات، چونکە ئێمە لە رۆژی 1-9-2012 دەستدەکەین بە تۆمارکردنی و وەک پێشێلکاری بواری دەروونی و کۆمەلایەتی تۆمارو بڵاویدەکەینەوە. و هەموو مانگێک راپۆرتی پێشێلکارییەکان بڵاودەکەینەوە.

2- داوا لە هەموو توێژەکان دەکەین، بە ناردنی پێشنیارو سەرنج هەنگاوەکەمان دەوڵەمەندبکەن، .ئێمە بۆ بەردەوامیدان لەسەر ئەم کارەمان پێویستمان بە هاوکاری هەموو چین توێژەکان هەیە.

3- تکایا هاوکار و دەستبارمان بن بەناردن و تۆمارکردنی هەر پێشێلکارییەکی دەروونی و کۆمەلایەتی کە تەلەفزیۆن و کەناڵەکان دەیکەن، دەتوانن بە مۆبایل یان بە هەر شێوەیەکی دیکە، پێشێلکارییەکە تۆماربکەن بۆ ئەو ئیمەیڵ و ناونیشانانەی خوارەوە بۆمان بنێرن. یەکێک لەو پێشێلکارییەی کە ئێمە لەم قۆناغەدا کاری لەسەر دەکەین و تۆماری دەکەین، نیشاندانی دیمەنی توندوتیژ و خوێنڕشتن، ئەگەر لەسەری نەنوسرابێت "تەماشاکردنی بۆ منداڵ شیاو نییە".

 

هاوڕێی بەڕێز، ئەم کاتەت باش،

سوپاستان دەکەین بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنتان لەم بەیاننامەیە، تکایا دەنگمان بگەیەنن و هاوکار و دەستبارمان بن لەم کارەماندا.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

ژمارە مۆبایل: 07702201898

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه