بۆ عومه‌ری مه‌کته‌به‌ بێده‌نگی بشکێنن

سلێمانی، ١٧ی ئابی ٢٠١٢

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له‌ رۆژنامه‌نوسان ره‌خنه‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانو فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیدارو ده‌زگا رۆشنبیریه‌کانی کوردستان ده‌گرێت به‌رامبه‌ر بێده‌نگیان له‌ دیارنه‌مانی که‌سایه‌تی رۆشنبیری ناسراو عومه‌ری مه‌کته‌به‌.

نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ یه‌کێک له‌ رۆشنبیره‌ دیاره‌کانی شاری سلێمانی، هاولاَتی هه‌رێمی کوردستان عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان، ناسراو به‌عومه‌ری مه‌کته‌به‌ چاره‌نوسی نادیاره‌.

به‌پێی دواین لێدوانی کوڕه‌که‌ی (باوان عومه‌ر) بۆ رۆژنامه‌ی هاولاَتی "پۆلیس هه‌وڵه‌کانی‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ باوکی‌ له‌رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ی‌ رابردووه‌وه‌ وه‌ستاندووه‌"

له‌ماوه‌ی دیانه‌مانی ئه‌و هاولاَتییه‌ی هه‌رێمی کوردستان هیچ جۆره‌ هه‌وڵێکی ره‌سمی حکومه‌ت بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر حکومه‌تی سوید هه‌ست رانه‌گه‌ینراوه‌.

پرسیارێک ره‌وایه‌ بیکیه‌ن "ئه‌گه‌ر هاولاَتییه‌کی سویدی له‌ هه‌رێمی کوردستان دیار نه‌مێنی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستی حکومه‌ته‌که‌ی خۆمانی ده‌بوو"

سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ، سه‌فاره‌تی عێراق له‌ سوید، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ ولاَته‌، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، دامه‌زراوه‌ رۆشنبیرییه‌کانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێده‌نگیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م روداوه‌ هه‌ڵبژاردووه‌، وه‌ک روداوێکی راگوزه‌ر ته‌ماشایان کردووه‌.

سه‌نته‌ری میترۆ دداوا له‌ حکومه‌تی هه‌رێمو نوێنه‌رایه‌تێکه‌ی ده‌کات، به‌ ئه‌رکی خۆیان هه‌ستنو فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حکومه‌تی سوید تا پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌ شوێن (عومه‌ری مه‌کته‌به‌) ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌.

سه‌نته‌ری میترۆ داوا له‌ راگه‌یاندنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کات، گرنگی به‌م روداوه‌ بده‌ن، به‌دواچون بکه‌ن بۆ دیارنه‌مانی که‌سێک که‌ نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ له‌ نێو کتیب و رۆژنامه‌دا کاری کردووه‌و کتێبخانه‌که‌ی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ بلاَوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیری زانستو مه‌عریفه‌ت.

عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان له‌دایکبووی‌ ساڵی‌ (١٩٤٢)، له‌ساڵی‌ ١٩٦٨ کتێبخانه‌ی‌ سلێمانی‌ کردۆته‌وه‌و له‌و مێژوه‌وه‌ تا دیارنه‌مانی جگه‌ له‌ کتێبخانه‌که‌ی پیشه‌ی تری نه‌بووه‌.

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه